تەنها لە کارەبا، مانگانە ٢١٦ ملیار دینار داهاتیانە!
2026-08-02
25 جار خوێندراوەتەوە


ـ بەرهەمى کارەبا:
لە ئێستەدا بەرهەمى کارەبا گەیشتووەتە ٤,٧٠٠ مێگاوات، لەم بڕە (١٠٠٠)مێگاى دەفرۆشن بە بەغدا، کەس نازانێت بە چەندو چۆن؟

هەروەها گریمان وزەی بە فیڕۆچوو (٧٠٠ مێگاوات)ە، کەواتە وەزارەتى کارەبا بە بەردەوامى بڕى (٣,٠٠٠) مێگا وات کارەبا بە شوێنەکانى ماڵان و بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکاڵ و میریى دەفرۆشێت.

ئەگەر بزانین فرۆشتنى کارەباى ماڵان لە کیلۆ واتێک (٧٢) دینار بەرەو سەرەوە دەست پێدەکات تا (٣٦٥ دینار)و زیاتریش، پۆلێنى بازرگانى بە (١٨٥) دینار، پیشەسازى گەورە ( ١٢٥ دینار)، پیشەسازى بچوک (١٦٠ دینار)، میریی (١٦٠ دینار)، کشتوکاڵ (٦٠ دینار).
ئێمە تۆزێک نزیک لە کەمترین ئاستى نرخەکان وەردەگرین وەک ناوەندێک بۆ فرۆشتن، کە کیلۆواتێک بە (١٠٠) دینارە، ئەوا لە فرۆشتنى (٣,٠٠٠) مێگا وات وەزارتى کارەبا داهاتەکەى بەمجۆرەیە:

ـ سەرەتا گۆڕینى مێگاوات بۆ کیلۆ وات:
٣,٠٠٠ مێگاوات = ٣,٠٠٠,٠٠٠ کیلۆوات

١ـ داهات لە لە یەک کاتژمێردا:
٣,٠٠٠,٠٠٠ × ١٠٠
= ٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠ دینار (٣٠٠ ملیۆن دینار)

٢ـ داهاتی ڕۆژانە (٢٤ کاتژمێر):
٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠ × ٢٤
= ٧,٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠ دینار
= ٧.٢ ملیار دینار

٣ـ داهاتی مانگانە (٣٠ ڕۆژ):
٧.٢ ملیار × ٣٠
= ٢١٦,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ دینار
= ٢١٦ ملیار دینار

بە کورتى: داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بە پێچەوانەى بانگەشەکانى حکومەتى ماوە بەسەرچوو، نەوەک کەم نەبووەتەوە، بەڵکو بەهۆى بە بازرگانیکردنى کارەباوە زیاد بووەو داهاتی ڕۆژانە (٧.٢ ملیار) دینارەو داهاتی مانگانە (٢١٦ ملیار) دینار (نزیکەی ٢١٦ ملیار) دینارە!

 بەهۆی هەڕەشەی برینی کارەباوە بە نایاسایی، خەڵکیان ناچار کردووە مانگانە بە کاش پارە بدات، واتە هەموو پارەکەیان دەست دەکەوێت.

گریمان خەرجییەکانى کارەباو پارەى وێستگەکانى بەرهەمهێنانی کارەبا مانگانە (١٠٠ ملیار) دینار بێت، کەواتە تەنها لە کارەبا مانگانە نزیکەى (١١٦ ملیار) دینار داهاتیان زیاد بووە، چى لێدەکەن؟

عومەر گوڵپى
٢ى ٨ى ٢٠٢٦


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 732,946     ژمارەی میوان 3