ئەمە گرانکردنی‌ بەنزینە، یان یەکخستنی‌ نرخ؟
2023-05-01
1202 جار خوێندراوەتەوە

 

بەناوی‌ یەکخستنەوەی‌ نرخی‌ بەنزین، بەنزینی‌ (٦٩٠) دیناریان نەهێشت‌و کردیانە (٧٥٠) دینار! نەوت هی‌ خۆتەو بەنزینخانەش هی‌ خۆت، بۆچی‌ بەو نرخە بە شۆفێری‌ دەفرۆشی‌؟

وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان، بەنزینی‌ (٦٩٠) دیناریی‌‌و (٨٠٠) دیناری‌ کردە (٧٥٠) دینار، واتە لە (٨٠٠) دینارییەکە تەنها (٥٠) دینار هاتووەتە خوارەوە، بەڵام لە (٦٩٠) دینارییەکە (٦٠) دیناری‌ گران کردووە، لەو نێوانەدا وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان‌و پاڵاوگەکان بۆ هەموو لیترێک (١٠) دینار قازانج دەکەن و هاووڵاتیان زیان!

نەوت موڵکی‌ خەڵکی‌ کوردستانە، پاڵاوگەش لە کوردستانە، ئیتر بۆچی‌ بەنزین بە (٧٥٠) دینار دەدەیتە شۆفێران؟

شۆفێران بە گشتی‌‌و شۆفێرانی‌ تەکسی‌ بەتایبەتی‌ لە دۆخێکی‌ قورسدا کارەکەیان دەکەن، لە نێوان گرانی‌ نرخی‌ بەنزین‌و خراپی‌ دۆخی‌ ژیانی هاووڵاتیاندا ئەوان سوتاون، نە دەتوانن پارەی‌ زیاتر لە هاووڵاتیان وەرگرن بۆ گواستنەوە، نە بەو نرخە زۆرەی‌ بەنزینیش دەبنە خاوەنی‌ هیچ لە کارەکەیاندا.

نەوت‌و پاڵاوگە لە هەرێمی‌ کوردستان هەیە، پێویستە نرخی‌ بەنزین لە ٥٠٠ دینار زیاتر نەبێت.

عومەر گوڵپی‌

١ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٣


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 390,544     ژمارەی میوان 277