تاڵانییەکی تری نەوت، هۆکاری کێشەی بەغداو هەولێرە
2025-07-04
14 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی بەردەوام ڕۆژانە (٦٥،٠٠٠) بەرمیل نەوت بەناوی پێداویستی ناوخۆی خەڵکی کوردستان لە نەوت و گازو بەنزین دەپاڵێون، کەچی خەڵک بەنزین و نەوت و گاز بە پارەی گیرفانی خۆی دەکڕێت! (بەرمیلێک نەوت بە ١٠٥،٠٠٠ دینار، بەنزین لیترێک بە ٩٠٠ تا ١،١٠٠ دینار، گاز لیترێک بە ٦٠٠ دینار)!

خراپەو فەزاحەتەکە هەر ئەوە نییە کە پاڵاوتنی ئەم نەوتە تەنها پاڵاوگەکانی خۆیان و نزیک لە خۆیان سودی لێوەردەگرن کە ( کارو لانازو بازیان)ن، بەڵکو خراپترەکە ئەوەیە کە خەرجی پاڵاوتنەکەش هەر لە پارەی فرۆشتنی نەوت دەدرێت، واتە هەموو ڕۆژێک نزیکەی (٢٥ ملیۆن) دۆلار دەدەن بە پاڵاوگەکان حەقی پاڵاوتنی نەوتەکە!

واتە هەموو ڕۆژێک (٦٥ هەزار) بەرمیل نەوت بە پارەی فرۆشرتنی (٣٥ هەزار) بەرمیل نەوت بە تەنکەر دەپاڵێون، کەچی نەوت و بەنزین و گازیش بە نرخی بازرگانی بە خەڵک دەفرۆشن!

ئێستە لە گفتوگۆکاندا داوا دەکەن لە بەغدا ئەم پۆخڵەوات و بەردەوام بێت بە قەبارەیەکی گەورەتر، دەیانەوێت ڕۆژانە نەوتی پاڵێوراو بگەیەننە (١١٥،٠٠٠) بەرمیل و بەغداش تێچووی پاڵاوتنی بدات!

ئەمەش ڕێگرییەکی تری گفتوگۆکانە بۆ ڕێککەوتن!

عومەر گوڵپی

٢٨ی ٦ی ٢٠٢٥


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 514,168     ژمارەی میوان 298