سێ ساڵ و نیوە دەرگای پەرلەمانیان داخستووە، کەچی بانگەشەی “سەروەری یاسا” دەکەن!
2026-05-21
13 جار خوێندراوەتەوە

سێ ساڵ و نیوە دەرگای پەرلەمانیان داخستووە کە تاکە بەرهەمی دەستوری (١٠٠ ساڵ) خەبات و تێکۆشانی هەر چوار پارچەی کوردستانە، کەچی بانگەشەی “سەروەری یاسا” و “ دامەزراوە” دەکەن!

هەموو ڕێکارو کاتە یاساییەکانی دەستبەکاربوون و کارابوونی پەرلەمان ڕاستەوخۆ لە دوای هەڵبژاردن ڕوونن و هیچ دەرفەتێک نییە ببێتە پاساوی ئەوەی پەرلەمان دەرگاکەی بۆ ئەو ماوە درێژە دابخرێت، بۆیە لە پاش هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤ ەوە، ئەوەی بەسەر پەرلەمان دێت هاوشێوەی هەمان ئەو دۆخەیە کە لە ساڵی (٢٠١٥) بە هۆی پۆلیسێکەوە ڕێگریان لە سەرۆکی پەرلەمان کردوو دەرگاکەیان داخست!

ئەمەی بەرانبەر دامەزراوە نیشتیمانییەکان دەکرێت بە پەرلەمان و حکومەت و دادگاوە، تەنها دڵی دوژمن خۆش دەکات و هەموو ئەو بانگەشانەی لایەنەکانی دەسەڵات پوچەڵ دەکاتەوە کە بۆ سەروەری یاساو دامەزراوەکان دەیکەن!

تەنها چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنە، چونکە ئەو ماوە زۆرە دۆخێکی نایاسایی و ناشەرعی وای دروست کردووە کە هیچ شتێکی شەرعی و یاسایی لەسەر بینا ناکرێت.

عومەر گوڵپی

٢١ی ٤ی ٢٠٢٦


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 687,806     ژمارەی میوان 60