ەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان کاک موحەممەد حەکیمو کاک حاجی فاروق عەلی، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانو خوشکی بەڕێز خاتوو بەدریە ئیسماعیل، لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی، پێشوازیمان لە هەریەکە لە بەڕێزان م.شڤان سەعیدو کاک ئومێد بەرۆشکی، دوو چالاکەوانو ڕۆژنامەنووسی سنوری پارێزگای دهۆک کرد.
ئامانجی سەردانی هەردوو بەڕێزان بریتی بوو لە گەیاندنی سوپاسو پێزانینی خۆیان بە سەرکردایەتی کۆمەڵو فراکسیۆنو پەرلەمانتارانی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستانو تۆڕی میدیای کۆمەڵو کەناڵی ئاسمانی پەیام، کە لە کاتی دەستگیرکردنیان تا ئازادبوونیان پشیوانی ئەوان و هەموو دەستگیكراوانی بادینان بووین.
سوپاس بۆ هاتنو دیدارتان ئەزیزان، ئەوەی کردومانە ئەرکی خۆمان بووەو بابەتی ئازادیو ئازادییە گشتیەکانو پاراستنی مافی مرۆڤ لە کارە گرنگەکانماننو بە ئەرکی ئاینیو نیشتیمانی خۆمانی دەزانین.
عومەر گوڵپی
١١ی ٤ی ٢٠٢٣


