لە کەشێکى جوان و پڕ حەماسەتى وەرزشی، و لە چوارچێوەى ڕێزلێنان لە ژمارەیەک کەسایەتى و یاریزانانى وەرزشى بە تواناى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، ڕۆژى ٧ى ٨ى ٢٠٢٠، وەرگرتنى خەڵاتى ڕێزلێنانى (پێنجەمین کەرنەڤاڵى وەرزشى باشترینەکانى کوردستان) کە لەلایەن تیپى وەرزشى زانکۆوە لە قەزاى شارەزوور سازکرابوو.
ئەم خەڵات و ڕێزلێنانەو هەر خەڵات و ڕێزلێنانێکى تر تەنها بۆ بەندە نییە، بەڵکو نرخاندنە بۆ کارى هەموو کارمەندانى دڵسۆزمان لە فەرمانگە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین، لە هەمان کاتدا داوا لە خواى گەورە دەکەم مۆرى ڕەزامەندى خۆى لە کارەکانمان بدات کە گەورەترین و باشترین ڕەزامەندییە.
دەستخۆشى و سوپاسى زۆر بۆ تیپى خۆشەویستى زانکۆ، تیپى یادگارییە جوانەکانى سەردەمى نەوجەوانیمان، سوپاس بۆ براى بەڕێزم کاک حەیدەر، سەرپەرشتیارو سەرۆکى تیپ، و سەرجەم دەستەى بەڕێوەبردن و یاریزانانى کۆن و نوێى ئەم تیپە وەرزشیەو لایەنگرانى، هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.