پێویستە هەموو ڕۆژئاوا واقیان وڕ بمێنێت بە دیار ئەم وێنانەوە، وێنەی سوفیان بوفاڵی یاریزانی مەغریبی و دایكە بەتەمەنەكەی لەناو یاریگا سنورەكانی یاریی و خۆشی دەربڕین بۆ سەركەوتنێك لە یاریی دەبڕێت و دەگاتە پرسی بەهاو بنەماكانی شارستانێتی مسوڵمانان بەرانبەر شارستانێتی ڕۆژئاوا!
ئێستە كەم زۆر كەم مرۆڤ دەبینیت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هێشتا پەیوەست بێت بە خێزانەوە، پەیوەستی و وابەستەییەكی ڕاستەقینەی پڕ خۆشەویستی!
زۆر كەم لەوانە دەبینی وەك مرۆڤێكی سەر بە شارستانێتی مسوڵمانان لە دایك و باوك بڕوانێت، دایك و باوك بەو وجدو بوونە گەورەیەوە دەمێكە لە ژیانی ڕۆژئاواییەكان و بەتایبەت ئەوروپییەكان چووەتە دەرەوە!
زۆر دەمێكە شارستانێتی بونیاتنراو لەسەر بنەمای چێژوو ماددە زاكیرەی خاڵییە لەم جۆرە وێنانە كە مانایەكی جیاواز بە ژیان دەدەن!
عومەر گوڵپى
١٢ى ١٢ى ٢٠٢٢