حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رپرسیاری‌ ژیان‌و بژێوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌و نابێت خۆی‌ له‌م به‌رپرسیارێتیه‌ بدزێـته‌وه‌
2021-03-01
416 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 1ی‌ 3ی‌ 2021، له‌ دانیشتنی‌ ژماره‌(1)ی‌ خولی‌ به‌هاره‌ی‌ ساڵی‌ (2021)ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا له‌ڕێگه‌ی‌ خاڵی‌ په‌یڕه‌وییه‌وه‌، عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان داوای‌ کرد سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان دەسەڵاتی‌ خۆی‌ بەکاربهێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی‌ ڕێنمایی‌ ژمارە (٤)ی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ هەڵبوەشێنرێتەوەو وەزارەتی‌ دارایی‌ و حکومەتی‌ هەرێم خۆیان بە بەرپرسیارو قەرزاری‌ مووچەخۆرانی‌ کوردستان بزانن.
 
لەو بارەیەوە عومەر گوڵپی‌ وتی‌:" ئەرکی‌ ژیان‌و گوزەران‌و مووچەی‌ مووچەخۆران لە ئەستۆی‌ حکومەتی‌ هەرێمە نەوەک بەغدا، واتە حکومەتی‌ هەرێم بەپرسیارە لە مووچەو ژیانی‌ خەڵک، هەربۆیە بە قەرزکردنی‌ مووچەی‌ مووچەخۆران بۆ پێنج مانگی‌ ساڵی‌ ٢٠٢٠ لەسەر حکومەتی‌ فیدراڵی‌ پێچەوانەی‌ یاسا بەرکارەکان‌و بنەما دەستورییەکانە و پێویستە حکومەت ئەو ڕێنماییە هەڵوەشێنێتی‌ەوەو خۆی‌ بە بەرپرسیاری‌ ژیانی‌ خەڵک‌و مووچەی‌ مووچەخۆران بزانێت".
 
هەر لەو ئاخاوتنەیدا، عومەر گوڵپی‌ وتی‌ :" پشتگیری‌ لە ناوەڕۆکی‌ قسەکانی‌ هاورێیانی‌ پەرلەمانتارم دەکەم سەبارەت بە پیشێلکاری‌ مافی‌ مرۆڤ و ئازادییەکان".
 
بە پێی‌ ڕێنمایی‌ ژمارە (٤) لە بەرواری‌ ٢٣ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١، وەزارەتی‌ دارایی‌ حکومەتی‌ هەرێم مووچەی‌ حەوت مانگی‌ مووچەخۆرانی‌ هەرێم لە ساڵی‌ ٢٠٢٠، وەک مووچەی‌ نەدراو لەلایەن حکومەتی‌ هەرێمەوە ئەژمار ناکات‌و دابەشنەکردنی‌ دەخاتە ئەستۆی‌ حکومەتی‌ فیدراڵی‌ عێراقی‌.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,228     ژمارەی میوان 53