بەمەبەستى هەواڵپرسینى تەندروستیان، ڕۆژى شەممە، ٢٧ى ٢ى ٢٠٢١، لەگەڵ بەڕێز م. بەدریە ئیسماعیل، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵ، سەردانى بەڕێز کاک د.غالیب موحەممەد، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقمان کرد کە شەوی ڕابردوو هێرشی کرابوویە سەرو بریندارکرابوو.
لەگەڵ دەربڕینى هەموو پشتیوانیەک بۆ براى بەڕێز کاک د.غالیب، دووبارە ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین و لە خواى گەورە داواکارین بە زوویى شیفاى بدات، و ڕاگیراوى بکات لە سەنگەرى بەرگرى لە خەڵکى کوردستان.