سەعات حەوتی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، 16ی 12ی 1988، ئه‌منه‌كان دووبراكه‌یان فڕێدایه هۆڵی ژماره 16، وریا‌و كه‌مال، دوو له‌و سێ برایه‌ی كه هاوڕێی شه‌هید كه‌یوان بوون. ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ وریا‌و كه‌مال هه‌ریه‌كه له عیرفان‌و موحه‌ممه‌دی سلێمانیش دەستگیرکران، شه‌وی پێشتریش كه‌یوان‌و داراو ئه‌كره‌م‌و عه‌لی دەستگیر کرابوون.
سه‌ره‌تا ئه‌م گروپه پێنج كه‌سییه‌یان له حه‌وشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگرت، ڕوویان كردنه دیواره‌كه، دیاربوو وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به‌عسییه‌كان كه ترساندن‌و تۆقاندن كاریان بوو، ده‌بوو به‌دیمه‌نێكی تۆقاندنیش پێشوازی له‌م پێنج گه‌نجه بكه‌ن، كه ته‌مه‌نیان زۆرینەیان شانزه‌و حه‌ڤده به‌هاریان تێپه‌ڕنه‌كردبوو، ئه‌و ده‌مه‌ی دایك چاوه‌ڕێی بۆن‌و به‌رامه‌ی مناڵه‌كه‌ی ده‌كات‌و باوك چاوه‌ڕێی سێبه‌رییان، به‌ڵام ئه‌منه‌كانی سلێمانی گه‌نجی ئه‌مان‌و جه‌رگی دایك‌و باوكیان به‌لاوه گرنگ نییه، بۆیه له‌نێو خۆیاندا‌و بۆ ترساندنیان ده‌ڵێن با ره‌مییان بكه‌ین، واتە با بیانکوژین بە فیشەک، یه‌ك دوو له ئه‌منه‌كان میلی چەکەکانیان برده پێشه‌وه، وریا‌و هاوڕێكانیش كه یه‌كه‌مجاره ڕووبه‌ڕووی حاڵه‌تی له‌مجۆره ده‌بنه‌وه هه‌ر به‌ڕاستی خۆیان بۆ مردن ئاماده‌كردبوو، دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌مه ته‌نها ترساندنه‌و هیچی تر. له‌و ماوه كه‌مه‌شدا ڕایانگرتوون له حه‌مه‌وشه‌ی ئه‌مندا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بووه ژوور‌و شوێن بۆ نێچیره نوێیه‌كانیان ئاماده بكه‌ن.
له‌و كاته‌شدا به‌ره‌و ژووره‌وه ده‌بران هه‌ر ئه‌منێك پێیان ده‌گەیشت زلە‌و شه‌ق‌و بۆكسی خۆی ده‌وه‌شاند، ئه‌مه نه‌ریتی هه‌موو ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كان بوو، وه‌ك سوكایه‌تی‌و ترساندن، له هه‌مان كاتدا ئازاردان.
پاش ئه‌م پێشه‌كییه وریا‌و كه‌مال‌و عیرفان‌و موحه‌ممه‌دی سلێمانی فڕێدرانه قاعه‌ی ژماره 16، پێشتریش وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستگیركرابوون‌و خرابوونه ژووره تاك نه‌فه‌رییه‌كانه‌وه كه پێیان ده‌وترا ئینفیرادی.
وریا دەڵێت: وابزانم هێنده زوو ئێمەیان دەستگیرکرد فریای نانی به‌یانی لە زیندان كه‌وتین، به‌ڵام له دۆخێكی له‌م چه‌شنه‌دا كه‌س نانی پێ نه‌ده‌خورا، چۆن چۆنی‌و چۆن نانێك بخۆین؟ له‌و نازو نیعمه‌ته‌ی ماڵه‌وه‌و له‌م پیسترین شوێنه‌ی سه‌رزه‌وی؟ له نه‌غمه خۆشه‌كه‌ی دایه‌گیانه‌وه بۆ ده‌نگی زبری ئه‌منه‌كان‌و ده‌رگاوان‌و پیس‌و پۆخڵی سه‌تڵه‌كان.
نیوه‌ڕۆش هات‌و به هه‌مانشێوه كه‌سمان نانمان بۆ نه‌خورا، ئاگام له‌وه نه‌بوو بۆ دەستگیرکراوین‌و له‌سه‌ر چییه، به ته‌واوه‌تی ئاگاداری باسه‌كان نه‌بووین، گوێ قوڵاخ بووین هه‌واڵێكی نوێ، كه‌سێكی نوێ بێت‌و شتێك بزانین، تازه‌یی شوێنه‌كه‌و تاساویی هه‌ریه‌كه‌مان وایكردبوو ئه‌و ڕۆژه نوێژ به جه‌ماعه‌ت نه‌كه‌ین، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه به‌جیاو بۆخۆی نوێژی نیوە‌ڕۆو عه‌سرو ئێواره‌و عیشامان كرد. كاتێك گەیشتینە دره‌نگی شه‌و وه‌جه‌به‌یه‌كی تریان هێنا: خالیدی ئه‌ندازیاریی كشتوكاڵی، موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د هه‌ورامی لە عەربەتەوە، ئاسۆ‌و شوان، دلێر‌و عیرفان.
بەمجۆرە پرۆسه‌ی گرتنه‌كه به‌رده‌وام بوو، تا له‌ماوه‌ی چوار پێنج شه‌ودا هه‌موو هاوڕێكان، قوتابیه‌كانی كه‌یوان، ئه‌وانه‌شی ته‌نها به ناسین ده‌یان ناسین یان به‌هۆی برابوونه‌وه دەستگیرکران، تا ژماره‌كه ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ی ویستیان‌و ناوی هه‌بوو دەستگیرکراو له سووچی ئه‌م زیندان‌و دیواره تا بڵێی دڵره‌قانه خزێنران.
بۆ ماوه‌ی دوانزە ڕۆژ كه‌س پرسیاری له زیندانیانی ژووری ژماره 16 نه‌كرد، ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێك‌و هه‌موو نوێژه‌كانیان به جه‌ماعه‌ت ئه‌كرد، تەنها چوار تا پێنج کەسێکیشیان لەگەڵ نەبوو، كه كه‌یوان یه‌كێكبوو له‌وانه‌و له زیندانی تاكه‌كه‌سیدا بوو، ته‌نها ڕێگه‌ش بۆ زانینی ئه‌م زانیارییه یه‌كێك له هاوڕێكانبوو كه كه‌یوانی بینیبوو له‌نێو یه‌كێك له ئۆتۆمبیلی ئه‌منه‌كاندا.
وریا پێشتر هه‌موو هاوڕێكانی نه‌ده‌ناسی، ته‌نها موحه‌ممه‌دی سلێمانی‌و كه‌یوان‌و عیرفان‌و ئه‌كره‌م‌و داراو عه‌لی‌و یاسینی ده‌ناسی، پاش دوانزە ڕۆژ جووڵه كه‌وته نێو زیندان‌و نێو ژووری ژمارە 16، وریا‌و هه‌موو هاوڕێكان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد بزانن چاره‌نووسیان چییه‌و كه‌ی جه‌لادێك دێت‌و ناویان ده‌خوێنێته‌وه، شه‌وی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌می پاش دوانزە ڕۆژه‌كه ده‌ستیان كرد به ناو خوێندنه‌وه، ناوی هه‌ر كه‌سێكیان ده‌خوێنده‌وه ده‌براو نه‌ده‌هاته‌وه، تا شه‌وی سێیه‌م: ده‌رگاوان‌و یه‌كێك له ئه‌منه خوێن تاڵه‌كان هات، لیسته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، وتی: ئەلئە‌خه‌وه‌ین؟ زیندانییه‌كان هه‌موو بێده‌نگ بوون، كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، دیسان به تووڕه‌ییه‌وه وتییه‌وه: ئه‌لئه‌خه‌وه‌ین، دیسان كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، بۆ جاری سێیەم هاواری كرد، بۆ ئەوەی لەم دۆخەر دەرچین یه‌كێك له هاوڕێكان وتی: ئێمه سێ برامان له‌گه‌ڵه، تۆ مه‌به‌ستت كامیانه؟ پاشان سه‌یری لیسته‌كه‌ی كرد‌و وتی: كه‌مال‌و وریا، ئینجا وریا له ژێر به‌تانییه‌كه دێته ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مالی برای ده‌ستیان له دواوه كه‌له‌پچه ده‌كه‌ن‌و پێشی خۆیانیان ده‌خه‌ن، یه‌كسه‌ر به‌ره‌و ژووری سزا (ته‌عزیب).
به‌ر له‌وه‌ی بچیته ژووری ته‌عزیب ژوورێكی تر هه‌بوو، كه پێیان ده‌وت شیراتۆن، زیندانییه‌كان ئه‌م ناوه‌یان لێنابوو وه‌ك به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌و ژووره‌و ژووره‌كه‌ی تر كه ژووری ته‌عزیب بوو، چونكه ژووری چاوه‌ڕوانییه‌كه له‌چاو ژووری ته‌عزیبدات وه‌ك هۆتێل شیراتۆن وابوو، بۆیه به‌و جۆره ناونرابوو.
كه‌مالیان له ژووری شیراتۆن ڕاگرت، وریایان برده ژووری ته‌عزیب، وریا هه‌ر سه‌ره‌تا هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كرد كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، ژوورێك پڕیه‌تی له ئازار، چونكه دیمه‌نی خوێن‌و پارچه په‌ڕۆو بیجامه‌و شه‌رواڵ‌و قولاپ‌و قامچی‌و كێبڵ‌و ئامێری له كاره‌بادان ده‌بینی.
سه‌ره‌تا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، ئه‌منه‌كان به قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان ده‌جوڵێنه‌وه، چونكه ئه‌مه بۆخۆیان باشتره‌و هیچ زه‌حمه‌تییان نابێت ئه‌گه‌ر زیندانییه‌كه زانیاری‌یان بداتێ‌و دان به‌و شتانه‌دا بنێت كه ده‌یانه‌وێت، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاسته‌و هه‌یه، بۆیه ڕوو ده‌كه‌نه وریا‌و چای ده‌ده‌نێ‌و ئاوی خواردنه‌وه‌و شه‌ربه‌تیش.
ڕائد حه‌سوون‌و مولازم تارق له ژووره‌كه به‌رانبه‌ر وریا وه‌ستاون، پێی ده‌ڵێت ئیعتیراف بکە، تارق كه موسڵاوی بوو كوردیشی ده‌زانی، ده‌بوویە وەرگێڕ له‌نێوان ڕائد حه‌سوون‌و زیندانییه‌كاندا، ڕائد حه‌سوون وتی وریا ئیعتیراف كه، ئێمه ئاگامان له هه‌موو شتێكه‌و ده‌زانین چیتكردووه و خه‌ریكی چیت، ئه‌گه‌رنا به زۆر ئیعتیرافت پێ ئه‌كه‌ین، وریاش ئه‌ڵێ دان به‌چیدا بنێم‌و چی بڵێم؟ من هیچ نازانم‌و ئاگام له هیچ نییه.
مولازم تارق قامچییه‌ك كه وه‌ك بۆری وابوو هه‌ڵده‌گرێت‌و هێندێك له وریا ده‌دات، به‌ڵام وریا له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سووربوو، كه هیچ نازانێت، ئه‌م كه‌ین‌و به‌ین‌و پرسیاركردنه نزیكی سه‌عات دووی شه‌وی كرده‌وه، له هێنان تاوه‌ك‌و ئه‌و له‌حزه‌یه دوو سه‌عاتی پێچوو، چونكه زۆربه‌ی کات لە سه‌عات 12ی شه‌و لێکۆڵینەوەو سزا( تحقیق و تعزیب) ده‌ستی پێده‌كرد، كاتێك وریا هه‌ر ئه‌و قسه‌ی نازانمه دووباره ده‌كاته‌وه، ڕائد حه‌سون فه‌رمان ئه‌كات هه‌ڵیواسن، فه‌رمان جێبه‌جێكراو جه‌سته‌ی لاوازی وریای 16 ساڵ كرا به قولاپه‌وه، قولاپه‌كه ئه‌كرا به كه‌له‌پچه‌كه‌وه، له‌سه‌ر مێزێك داده‌نرا تا له‌دواوه ده‌گه‌یه‌نرایه ئاستی قولاپه‌كه، پاشان مێزه‌كه لاده‌برا، به‌مجۆره جه‌سته‌ی وریا به قولاپه‌كه‌وه كه‌وته هات‌و چوون، ئای كه به‌ئازاره، ئه‌مه ئه‌و له‌حزه‌یه‌یه مرۆڤ به ته‌واوه‌تی تامی مردن ئه‌كات، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ردوو شانی زیندانی ڕێك ده‌بوونه‌وه، هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی جه‌سته‌یان تۆزێك قورس ئه‌بوو، ئیتر هه‌ڵواسین هه‌ر به‌ته‌واوەتی مردن بوو بۆیان، له‌نێو هاوڕێكانی كه‌یواندا موسا‌و ئه‌كره‌م‌و جه‌لال هێندێك به خۆوه بوون، جه‌سته‌یان قوورس بوو، بۆیه ئه‌م هه‌ڵواسینه بۆیان زۆر به ئازاربوو، هه‌ركاتێك هه‌ڵیانده‌واسین تا مانگێك ده‌ستیان له كارده‌كه‌وت، ده‌بوو هاوڕێكانیان خواردن بكه‌ن به ده‌میانه‌وه، پاش هه‌ڵواسینی وریا، حه‌سون‌و تارق ژووره‌كه‌یان به‌جێهێشت، وریا به ته‌نیا مایه‌وه، كه‌مالی براشی له ژووری چاوه‌ڕوانی ئاگای له‌م ئازار‌و ئێش‌و هاوارو لێدانه‌یە، به‌ڵام چاری ناچاره‌و هیچی بۆ ناكرێت بۆ برا شیرینه‌كه‌ی، ته‌نها دوعا‌و ئومێد به خوایه‌و هیچی تر، ئه‌و خوایه‌ی هه‌میشه وه‌ڵامی ئه‌منه‌كان ئه‌وه‌بوو كه مۆڵه‌ته‌و له‌وێ نییه.
پاش نیو سه‌عات هاتنه‌وه، جه‌سته‌ی وریایان بینی كه تینی لێ بڕاوە، خوێن به هه‌ردوو ده‌ستیا ده‌هاته خواره‌وه، پێڵاوه‌كانی پركردبوو، دڵۆپ دڵۆپ ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وییه‌كه، ڕائد حه‌سوون وتی دایگرن، دایان گرت‌و قومێك ئاویان دایێ، له‌و كاته‌دا مولازم عه‌لی هاته ژووره‌وه، تیشێرتێكی سپی‌و پانتۆڵێكی خاكی له‌به‌ردابوو، له‌گه‌ڵ ڕائد حه‌سوون هێندێك قسه‌یان كرد كه باسی كه‌یوان‌و هاوڕێكانی نه‌بوو، ده‌ستی برد بۆ پاكه‌ته ڕۆزمه‌نه‌كه‌ی ڕائد حه‌سون‌و جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند‌و هه‌ر سه‌یری ناوچاوی وریای ئه‌كرد، وتی: وریا من هاتمه ماڵی ئێوه، وتم به‌ڵێ، وتی تۆ له‌جێگه‌دا خه‌وتبووی، وتم به‌ڵێ، وتی: ده‌مزانی ئه‌وه‌ی له ته‌نیشته‌وه خه‌وتووه جه‌مالی براته، ئه‌شمزانی سه‌ربازی هه‌ڵاتووه، ئه‌گه‌ر بشمگرتایه خه‌ڵاتم پێ وه‌ردە‌گرت، به‌ڵام من بۆ ئه‌و نه‌هاتبووم، بۆ تۆ‌و كه‌مالی برات هاتم، بۆیه ئه‌وم نه‌گرت، مانای وایه ئێمە به زانیاریی كارده‌كه‌ین‌و به گاڵته تۆمان نه‌گرتووه، بۆیه ئه‌زیه‌تمان مه‌ده‌و ئیعتیراف بكه، من ئاگاداری هه‌موو شتێكم.
من دووباره‌و سه‌د باره‌م ئه‌كرده‌وه، كه به‌ڵێ ئه‌و براده‌رانه ئه‌ناسم، به‌ڵام ئاگام له هیچ نییه، دیاربوو باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، ئه‌وان هه‌ر ده‌یانوت كێتان ئیغتیال كردووه، كام ته‌قینه‌وه‌تان كردووه؟ چیت كردووه پێمان بڵێ، سودی نه‌بوو.
پاش ماوه‌یه‌ك نۆره هاته سه‌ر كاره‌با، دیسان هه‌ڵیانواسیمه‌وه، شه‌ڕواڵ‌و جله‌كانیان لابردم، چۆن مرۆڤ له دایك ده‌بێت به‌وجۆره، یه‌كێك له وایه‌ره‌كانیان به‌ست له ئه‌ندانی نێرینه‌م، یه‌كێكیشیان به په‌نجه‌ی قاچمه‌وه، هندله‌كه‌یان بادا (ئەو ئامێرە بچوکەی کە کارەبای دروست دەکرد)، كاره‌با كه‌وته سه‌ر جه‌سته‌م‌و هه‌موو لاشه‌می ڕاده‌وه‌شاند، ئه‌وان هه‌ر به‌ده‌م زیادكردنی كاره‌باكه‌وه ده‌یانوت قسه بكه، منیش هه‌ر ده‌موت هیچ نازانم، تا خۆم كرد به بووراوه، هۆشم به‌خۆم نەهێشت، كاره‌بایان ڕاگرت‌و هێندێك ئاویان كرد به ده‌م‌و چاوما، له‌و كاته‌ی خۆم بووراندبوویه‌وه گوێم لێ‌بوو له‌نێو خۆیاندا ده‌یانوت ئیحتیمال هه‌یه ڕاست بكات‌و ئاگای له هیچ نه‌بێت، چونكه ئه‌م منداڵه، له‌و كاته‌دا من ته‌مه‌نم تەنها پانزە ساڵ بوو.
پاش كه‌مێك بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانیان بسه‌لمێنن چوون هێندێك له هاوڕێكانیان هێنا، كه‌یوان‌و ئه‌كره‌م‌و داراو عه‌لی‌و حه‌سه‌ن پێنجوێنی‌و سه‌ربه‌ستی ئامۆزام، وتیان ئه‌مانه ده‌ناسی؟ وتم به‌ڵێ، له‌وانیشیان پرسی وتیان ئه‌ی ئێوه ئه‌م ده‌ناسن؟ كه‌یوان وه‌ڵامی دایه‌وه وتی به‌ڵێ ده‌یناسین، به‌ڵام ئه‌م‌و كه‌مالی برای ئاگایان له هیچ نییه‌و ته‌نها ده‌یانناسین‌و هیچی تر. ئه‌وان هه‌رچیمان ده‌وت ده‌یاننووسی.
هه‌ر ڕاستییه‌كه‌شی وابوو، وریا ئاگای له هیچ نه‌بووه، ته‌نها وانه‌ی خوێندووه، هه‌ستیشی كردووه كه چالاكی‌و جموجوڵیان هه‌یه دژی به‌عس، به‌س نه‌یده‌زانی چییه‌و چۆنه؟ پاش قسه‌كه‌ی كه‌یوان‌و هاوڕێکانی كه‌مالیشیان هێنا، به‌هه‌مانشێوه كه‌مال‌و كه‌یوانیش قسه‌یان كرد‌و وتیان ته‌نها یه‌ك ده‌ناسین، بۆیه ئەو جاره سزای كه‌مالیان نه‌دا، ئه‌وانیان برده‌وه‌و ئێمه‌یان برد بۆ ژووری ژماره 8، ئه‌وسا زانیمان ئه‌وه‌ی له ژووری 16 ده‌یهێنن، ده‌یبه‌ن بۆ ته‌عزیب‌و پاشان ده‌یهێنن بۆ ژووری ژماره 8.
به‌مجۆره ته‌عزیب‌و لێدان‌و كاره‌باو كێبڵ‌و هێشتنه‌وه له ژووری ئینفیرادی به‌رده‌وامبوو، ئه‌خیر كه‌س كه هێنایان جه‌لال بوو، زۆریان ئازاردابوو، ته‌نانه‌ت به خاكه‌نازیش لێیان دابوو، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر‌و مانه‌وه‌ی له ژووری ئینفیرادی هێنایان بۆ ژووره‌كه‌ی ئێمه، ژووری ژماره 8.
نووسینى: عومەر گوڵپى
بۆ خوێندنەوەى ئەڵقەى پیش‌تر، ئەڵقەى ژمارە دە،
(لێرە) کلیک بکە.