بۆ كار‌و چالاكییه‌كانیان، كه‌یوان‌و هاوڕێكانی پێویستیان به پاره ده‌بوو، به‌تایبه‌ت بۆ هاتوچۆو هێندێك خه‌رجی تر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌یوان نه‌ریتێكی به‌خشینی داهێنابوو، ناویشی لێنابوو قه‌رزی خوا، له هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و وانه‌و دانیشتنێكدا به‌پێی توانا هه‌ر ئه‌ندامه‌و ده‌بوو شتێك پاره ببه‌خشێ، هێندێك له ئه‌ندامه‌كان باری داراییان خراپبوو، به‌ڵام هه‌ر به‌شدارییان ده‌کردوو پاره‌یان ده‌دا، هێندێكی تریان له باشترین بارودۆخی ئه‌و كاته‌دابوون، ماڵیان له‌گه‌ڕه‌كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و ماڵه زۆر هەبووه‌كان بوو، هه‌رچییان بویستایه له‌ماڵه‌وه له‌به‌رده‌ستیاندابوو، بۆیه له‌م باره‌شدا ئه‌وان ده‌ستكراوه‌بوون‌و یارمه‌تی دارایی باشیان پێشكه‌ش ده‌كرد، بۆ سەرپەرشتیکردنی کارە داراییەکانیش کەسێک دەستنیشان کرابوو، ئەویش شەهید دارا بوو، واته به‌رپرسی دارایی گروپی كه‌یوان‌و هاوڕێكانی شه‌هید دارابوو.
ئاسۆ دەگێڕیێتەوە: ورده ورده توانای دارایمان زۆر باشبوو، تا وایلێهات ماتۆڕێكمان كڕی بۆ كار‌و چالاكی، زۆربه‌ی كات ماتۆڕه‌كه به ئه‌كره‌م‌و دارابوو، هه‌روه‌ها پاسێكی ڕینۆمان كڕی، ئه‌م ماتۆڕو پاسه‌مان بۆ هات‌و چۆ به‌كارده‌هێنا، پێی ده‌چووین بۆ باینجان‌و بازیان‌و ته‌نانه‌ت ڕانیه‌ش، چونكه ماڵی ئه‌حمه‌دی موزه‌میدو دكتۆر لوقمان له باینجان بوو.
به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستگیركردنمان ماتۆڕه‌كه‌مان دزرا، ماتۆڕەکە لای كاك دارابوو، ئه‌وكاته گیرابوو به سه‌رباز، له سه‌ربازگه‌یه‌ك لێره له ده‌وروبه‌ری سلێمانی ڕاهێنانی ده‌كرد‌و ئەرکەکانی سەربازی بەجێدەهێنا، تا هاتبووه ده‌ره‌وه ماتۆڕه‌كه‌ی دزرابوو. دواتریش پاسه‌كه‌مان فرۆشت.
نووسینى: عومەر گوڵپى
بۆ خوێندنەوەى ئەڵقەى پێشوو، ئەڵقەى ژمارە نۆ،
(لێرە) کلیک بکە.