ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاركی دایك، پێشوازیم له كوڕێك سوروسپی ڕووخۆش كرد، له‌ناو سه‌وزایی‌و گوڵ‌و گوڵزارێكی ئارام‌دا، له ناو چیمه‌نه‌كه‌دا پێكه‌وه نزیكه‌ی دوو سه‌عات‌و نیو قسه‌ی بۆ كردم، من به پرسیاره‌كانم ئه‌وم گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌م چیمه‌نە تیایدا یه‌كێك له زیندانه‌كان بوو (زیندانی ته‌فسیرات) واتە زیندانی گرتن‌و گواستنەوە، هه‌ر له‌م زیندانه‌وه كه ئه‌مڕۆ كاك جه‌لال له شوێنه‌كه‌یدا قسه‌ی بۆ ده‌كردم كه‌س‌و كاری شه‌هید كه‌یوان‌و هاوڕێكانی پاش چوار مانگ له زیندانیكردن له ئه‌منی سلێمانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی باشوور كران بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆیان بڕابوویه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عسه‌وه به‌بڕیارێكی قه‌ره‌قوشیانه.
جه‌لال كێیه؟
ناوی ته‌واوی (جه‌لال كه‌مال هه‌ڵه‌دنییه)، له‌ساڵی 1972 له گوندی هه‌ڵه‌دنی دۆڵی جافایه‌تی سه‌ربه‌ناحیه‌ی سورداش له دایكبووه، خێزانه‌كه‌یان پێكهاتووه له شەش براو سێ خوشك، كاك جه‌لال مناڵی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یانه، له گونده‌كه‌ی خۆیان (هه‌ڵه‌دن) چووه‌ته قوتابخانه‌و تا قۆناغی پێنجی سه‌ره‌تایی له‌وێ خوێندووه، دواتر به‌هۆی دامه‌زرانی باوكییه‌وه له شاره‌وانی سلێمانی، ساڵی 1983 ماڵیان دێته سلێمانی‌و له كانی كورده ده‌گیرسێنه‌وه، كانی كورده ئه‌وسا چه‌ند ماڵێكی كه‌می نزیك سلێمانی بووه‌و ئێسته یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه گه‌وره‌كانی شاره، بۆ ته‌واو كردنی خوێندنه‌كه‌شی جه‌لال ده‌چێته قوتابخانه‌ی بۆتانی سه‌ره‌تایی، به‌هۆی غه‌ریبی‌و گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان ئه‌و ساڵه جه‌لال له پۆلی پێنج ئه‌مێنێته‌وه، قۆناغی سه‌ره‌تایی له هه‌مان قوتابخانه ته‌واو ده‌كات‌و پاشان بۆ درێژه دان به قۆناغی ناوه‌ندی ڕوو له ناوه‌ندی سه‌رچنار ده‌كات‌و پۆله‌كانی یه‌كه‌م‌و دووه‌می ناوه‌ندی له‌وێ ده‌خوێنێت‌و قوتابی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی ده‌بێت كاتێك ئه‌منه‌كان ڕاپێچی زیندانی ده‌كه‌ن.
خێزانه‌كه‌یان وه‌ك زۆرینەی زۆری خێزانەکانی تری كوردستان ڕوو له خوا‌و ئه‌هلی نوێژ‌و خواپه‌رستی بوون‌و نوێژ به‌شێك بووه له ژیانیان، وه‌ك بیری دێت جه‌لالیش هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی دێنه سلێمانی ده‌ست به نوێژ ده‌كات‌و هات‌و چۆی مزگه‌وت ده‌كات‌و نوێژه‌كانی به جه‌ماعه‌ت ده‌كات، هاوكاتی نوێژه‌كانیشی له‌لای مامۆستا فه‌تحوڵڵا پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌یان (مزگه‌وتی گوندی كانی كورده) ده‌ست ده‌كات به خوێندنی قورئان‌و هێندێ سوره‌تی كورتی سه‌ره‌تا ده‌خوێنێت، به‌ڵام دواتر له زیندان له‌لای یه‌كێك له هاوڕێكانی شه‌هید كه‌یوان ته‌واوی جوزئی عه‌م ده‌خوێنێت.
جه‌لال كه‌ی شەهید كه‌یوانی ناسیوه؟
کاک جه‌لال هیچ كاتێك شه‌هید كه‌یوانی نه‌ناسیوه، تا ئه‌و كاته‌ی گیراویشه نه‌یزانیوه گروپێك هه‌ن‌و به‌مجۆره كارده‌كه‌ن‌و تێدەکۆشن، ئه‌گه‌رچی خانه‌واده‌و مام‌و خاڵی جه‌لال پێشمه‌رگه بوون‌و كاری پارتیزانیان كردووه به‌تایبه‌ت شه‌هید عوسمان(شه‌هید سه‌ڵاحه‌دین)ی خاڵی كه له شه‌ڕی تاسڵوجه‌و له‌كاتی به‌رگرییكردن له سلێمانی‌و له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی سوپای ڕژێمدا شه‌هید ده‌بێت، ئه‌و خاڵه‌ی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌لال ده‌بێت‌و زۆرجار كاتێك به‌نهێنی ئه‌هاته‌وه ناوشار بۆ بینینی ئه‌م خوشكه‌زایه‌ی ده‌ینارد به‌دوایدا تا بیبینێت.
به‌ڵام ناسینی كه‌یوان بۆ جه‌لال، له‌ڕێگه‌ی شه‌هید (عه‌باس مه‌حمود ئیبراهیم)ه‌وه ده‌بێت، شه‌هید عه‌باس خه‌ڵکی گوندی قزله‌ری دۆڵه‌ڕووته‌و یه‌كێكه له هاوڕێكانی شه‌هید كه‌یوان، عه‌باس‌و جه‌لال له كانی كورده دراوسێی یه‌ك بوون، بۆیه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌بوون، به‌ڵام عه‌باس نهێنی كاركردنی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌هید كه‌یوان بۆ جه‌لال باس نه‌كردووه، به‌ڵام هاوڕێیه‌تییه‌كی زۆر پێكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، تا جارێك شه‌هید عه‌باس ئه‌و قورئانه بچوكه به‌دیاری ده‌دات به جه‌لالی هاوڕێی، جه‌لال تێبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه شه‌هید عه‌باس ناوی سه‌ددامی له‌سه‌ر قورئانه‌كه كوژاندبوویه‌وه!
هاوینی 1988 بۆ په‌یداكردنی بژێوی، عه‌باس‌و جه‌لال ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌و كاره‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌یانكرد ئه‌ویش دروستكردنی خه‌ڵوز، بۆیه پێكه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له‌و هاوینه‌دا، له یه‌كێك له ڕۆژه‌كاندا شه‌هید عه‌باس به جه‌لالی هاوڕێی ده‌ڵێت ئه‌زانی ڕادیۆیه‌ك كراوه‌ته‌وه به‌ناوی (ده‌نگی ئیسلام) حه‌زه‌كه‌م گوێی لێبگریت، له‌سه‌ر ته‌ره‌دوودی 75 ، به‌یانیان ده‌كرێته‌وه، پێشتر جه‌لال ئاگاداری ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش هه‌بووه‌و گوێی لێ گرتووه.
شه‌هید عه‌باسی هاوڕێی جه‌لال، یه‌ك له هاوڕێ‌و قوتابیانی شه‌هید كه‌یوان بووه، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی هه‌بووه، ئه‌و كات زوو زووش شه‌هید كه‌یوان سه‌ردانی كردوون، ناسینی جه‌لالیش بۆ شه‌هید كه‌یوان ته‌نها ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بووه بۆلای عه‌باسی هاوڕێی، شه‌هید عه‌باس بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش‌و كاره‌كانی زۆرجار جه‌لالی به‌ته‌نها له‌لای كاره‌كه‌یان به‌جێده‌هێشت.
جه‌لال چۆن ده‌سگیركرا؟
شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی مانگی 12ی 1988، كاتێك له یه‌كێك له خانووه دوو ژوور‌و هه‌یوانییه‌كه‌ی ماڵی خۆیان له‌گه‌ڵ باوك‌و دایك‌و برایه‌ك‌و پورزایه‌كی هه‌ڵهاتووی له‌سه‌ربازی خه‌وتبوو، سه‌عات دوانزەو نیوی شه‌و كاتێكی زانی به ده‌نگ‌و هاواری پیاوه‌كانی به‌عس به‌خه‌به‌رهات، یه‌کێک له ئه‌منه‌كان كه لیتسێك ناوی پێ ده‌بێت یه‌ك یه‌ك له باوك‌و پورزاكه‌ی ده‌پرسن ناوتان چییه؟ تا سه‌ره‌ی جه‌لال دێت، كاتێك ده‌ڵێت جه‌لال كه‌مال یه‌كسه‌ر دووان ئه‌ملاولای لێ ده‌گرن‌و هه‌ردوو ده‌ستی ده‌گرن‌و یه‌كێكیش له دواوه، ده‌یبه‌نه هه‌یوانه‌كه، له‌وێ هێندێك ڕایده‌گرن، دایكی به‌گریانه‌وه پێیان ده‌ڵێت بۆ كوێی ده‌به‌ن؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن یه‌ك دوو پرسیاری لێ ده‌كه‌ین‌و ده‌یهێنینه‌وه.
له‌وێ له‌چكێكی دایكی ده‌كه‌ن به دوو به‌شه‌وه، به یه‌كێكیان چاوی جه‌لال ده‌به‌ستن‌و به یه‌كه‌كه‌ی تریشیان هه‌ردوو ده‌ستی له دواوه، ئه‌منه‌كان داوای شوێنی كتێبه‌كانی لێ ده‌كه‌ن، جوان كتێبه‌كانی ده‌پشكنن‌و هیچ شتێك نادۆزنه‌وه، پاشان به‌ره‌و سه‌یاره‌یه‌كی موسه‌له‌حه (سەبازی) ده‌یبه‌ن، جه‌لال ده‌ئاخننه دواوه‌ی مسه‌له‌حه پڕ له چه‌كداره‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نێوان چه‌كداره‌كان‌و شوێنی دانیشتنه‌كان زۆر بچوك بووه نه‌چووه‌ته ناوی، بۆیه ئه‌منێك به‌توندی یه‌ك له‌قه‌ی لێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جێی بێـه‌وه له‌شوێنه ته‌نگه‌لانه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌یارانه‌ی هاتبوون بۆ گرتنی بریتیبوون له موسه‌له‌حه‌یه‌ك‌و دوو لاندكرۆزه‌رو پاسێك، هه‌ر ئه‌و شه‌وه شه‌هید عه‌باسی هاوڕێشی ده‌گرن.
له‌و كاته‌ی ده‌یگرن به‌ده‌م ڕێگه‌وه له‌گه‌ڵ لێدان‌و شه‌ق‌و تێهه‌ڵدان پرسیاری لێ ده‌كه‌ن ناوت چییه؟ ئه‌میش بۆ هه‌ر پرسیارێك چه‌ند جارێك پرسیاریان لێ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنن، ئه‌مه‌ش ئه‌منه‌كان بێتاقه‌ت ده‌كات، تا دواجار یه‌كێكی تر پرسیاری ناوی لێ ده‌كات، ئه‌میش به هه‌مان شێوه ئه‌ڵێ مه‌به‌ستت منه؟ یه‌كێك له ئه‌منه‌كان ئه‌ڵێ ئه‌وه من نیم پرسیارت لێ ده‌كه‌م، ئه‌وه مولازم عه‌لییه ئاگات له خۆت بێت! ئه‌ویش كه ئه‌زانێت مولازم عه‌لییه یه‌كسه‌ر ناوی سیانی خۆی ده‌ڵێت.
پاش هێندێك ڕۆشتن جه‌لال ده‌گوازنه‌وه بۆ لاندكرۆزه‌ره‌كه، ناوه‌ستن تا دائیره‌ی ئه‌منی به‌لده، ئه‌و بینایەی سەرەتا شەقامی سالم کە ئێستە یەکێک لە بیناکانی پەروەردەیە، له‌وێ ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ژووری لێكۆڵینه‌وی ده‌به‌ن، هێندێ پرسیاری سه‌ره‌تایی لێ ده‌كه‌ن، وه‌ك‌و زانیارییه‌ك‌و دروستكردنی فایل بۆی، پاشان له مه‌مه‌ڕێكه‌وه به‌ره‌و قاعه‌ی (14)، كاتێك ده‌یكه‌نه ژووره‌وه نزیكه‌ی 25 كه‌سی لێ ده‌بێت، جه‌لال هیچ یه‌كێك له‌وان ناناسێت، ته‌نها شه‌هید عه‌باس نه‌بێت، له‌و زستانه سارده جه‌لالیش له سه‌عات دووی شه‌وه‌وه بوویه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به شه‌هید كه‌یوان‌و هاوڕێكانی ناسراوبوون، ئه‌و ژووره سه‌رجه‌می هاوڕێكانی شه‌هید كه‌یوان بوون، وه‌ك دواتر زانی، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها هاوڕێكه‌ی خۆی ده‌ناسێت كه شه‌هید عه‌باسه.
پاش دوو شه‌و هه‌ریه‌كه له شه‌هید عه‌باس‌و جه‌لال ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌باس بڵێت من‌و جه‌لال ته‌نها هاوڕێی گه‌ڕه‌ك بووین‌و هیچی تر، هه‌ر وا ده‌كه‌ن‌و له سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان جه‌لال‌و عه‌باس هه‌ر واده‌ڵێن.
سه‌ره‌تا ژووره‌كه‌ی هاوڕێیان كپ‌و مات‌و بێده‌نگن، كه‌س هیچ نازانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانن هه‌موویان گیراون‌و هه‌موو شتێك ئاشكرابووه، لێره‌وه لێدان‌و هه‌ڵواسین‌و كێبڵ‌و كاره‌با ده‌ست پێده‌كات.
یه‌ك یه‌ك پۆله گه‌نجه‌كه به‌پێی ئاستی به‌شدارییان له كاره‌كان به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌برێن، هه‌ر دوو پیاوی ڕژێم دێن‌و ناوێك قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن‌و ئیتر نایهێننه‌وه، تا دواجار جه‌لال به‌ته‌نها خۆی ده‌مێنێته‌وه.
كاتێك جه‌لال ته‌نها ده‌بێته‌وه, ڕۆژی 5ی 1ی 1989 دوو كه‌سی تر ده‌ستگیر دەکرێن، ئه‌و دوو كه‌سه ناناسێت، ئه‌و ئێواره‌یه كاتێك هه‌ردوو كه‌سه‌كه خه‌وتبوون ئه‌منێك كه كاری دابه‌شكردنی خواردن بوو خواردنی ئێواره‌ی هێنا، جه‌لال هه‌ر له خۆیه‌وه ئه‌ڵێ 17 كه‌سین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م درۆیه‌ی چه‌ند خراپه له‌لای ئه‌من، جه‌لال مه‌به‌ستی بوو ئه‌و فێڵه له‌و ئه‌منه بكات‌و خۆی‌و دوو هاوڕێ نوێكه‌ی تێر بخۆن له‌و ماست‌و خورمایه‌ی كه خواردنی ئه‌و ئێواره‌یه‌یان بوو، شه‌نسی جه‌لال كابرای خواردنیش سه‌یری ژووره‌كه ناكات تا بیانژمێرێت، خواردنی 17كه‌سی ده‌داتێ، نیو سه‌ڵت ماست، 17 سه‌موون، 51 ده‌نك خورما، خۆی تێر ده‌خوات، سه‌مونێكیش ده‌خاته گیرفانی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاتی لێكۆڵینه‌وه پێی بێت، كاتێكیش دوو زیندانییه نوێیه‌كه خه‌به‌ریان ده‌بێـته‌وه‌و ئه‌و هه‌موو خواردنه ده‌بینن، ته‌واو دڵخۆش ده‌بن‌و ئه‌ویش چیرۆكه‌كه‌یان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، له خۆسیا ماچێكی جه‌لال ده‌كه‌ن، جه‌لاد هاتن‌و جه‌لالیان سه‌عات 7ی ئێواره برد بۆ لێكۆڵینه‌وه، ئه‌م بوویه كۆتا هاوڕێی شه‌هید كه‌یوان بۆ لێكۆڵینه‌وه.
چیرۆكی جه‌لال له ژووری لێكۆڵینه‌وه
سه‌ره‌تا له ژووری 14ه‌وه جه‌لال ده‌به‌ن بۆ ژووری 12، كه نزیكه‌ی 30 كه‌سێكی تری له هه‌موو ته‌مه‌نێك تیا ده‌بێت، خۆشی نازانێت بۆچی له‌وێ 40 ده‌قه‌یه‌ك ده‌یهێڵنه‌وه، پاشان به‌ره‌و ژووری لێكۆڵینه‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌بینێت لە ژووره‌كه پیاوێكی ڕه‌شی ناشیرین له‌وێ له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه، دواتر زانی ئەوە ڕائد حەسوونە، دوو جه‌لادیش به‌ته‌نیشتییه‌وه، یوسف كه كوردی زانیوه‌و خه‌ڵكی موسڵ بووه، ئه‌ویتریش تاریق، له‌به‌رده‌م رائید حه‌سووندا مێزێك هه‌بوو، پڕ له‌چه‌ره‌سات، به‌ده‌م لێكۆڵینه‌وه‌وه لێیان ده‌خوارد، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌هید كه‌یوان‌و هاوڕێكانی لای رائید حه‌سون بووه، ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی بێت له دڵیا نه‌بووه، ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی له سزا به‌سه‌ر زیندانییه‌كاندا تاقی ده‌كرده‌وه تا ناچار به ئیعتیراف(دان پیانان)یان بكات، له ژووری ته‌عزیبه‌كه‌دا بێجگه له كورسی‌و مێزه‌كه‌ی ڕائید حه‌سون له‌لایه‌كی تریشییه‌وه شوێنێك هه‌بوو كه شوێنی هه‌ڵواسین بوو، نزیكه‌ی سێ قولاپی پێوه‌بوو، له خواره‌وه‌ش مێزێك كه تایه‌ی له‌ژێردایه بۆ هه‌ڵواسینی زیندانییه‌كان.
جه‌لال كه له‌به‌رده‌م كورسی‌و مێزه‌كه‌ی جه‌لاده‌كاندا له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه دانیشتبوو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایەوه، ئه‌و هه‌موو شتێكی ره‌د كرده‌وه، نه كه‌یوان ده‌ناسم‌و نه هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا گیراون، نه ئابونه‌م داوه‌و نه هیچ كرده‌وه‌یه‌كم كردووه‌و نه په‌یوه‌ندیم به هیچ حزبێكه‌وه كردووه، سه‌ره‌تا نزیكه‌ی سه‌عاتێك به قسه‌ی خۆش‌و هێندێك هه‌ڕه‌شه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن: تۆ هاوڕێی كه‌یوانی، تۆ ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیت، تۆ ئابوونه‌ت داوه، تۆ كۆبوونه‌وه‌ت كردووه، تۆ دژی به‌عس كارت كردووه. وه‌ڵامی جه‌لال ئه‌وه‌بوو كه هه‌ریه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تده‌كرده‌وه، به‌رپه‌رچی ده‌دانه‌وه، له‌ناكاو ڕائید حه‌سون تووڕه ده‌بێت یه‌ك له‌قه له‌سه‌ر سنگی ده‌دات‌و جه‌لالی داماو به‌پشتا ده‌كه‌وێت. " ئێمه ئه‌ڵێین به قسه‌ی خۆش ئیعتیراف كه‌و هه‌موو شتێك بڵێ، ئێمه‌و خۆشت ماندوو مه‌كه‌و خۆت تووشی لێدان‌و ته‌عزیب مه‌كه ".
كاتێك ده‌زانن جه‌لال هیچ ناڵێت‌و ناچێته ژێرباری هیچ یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه، حه‌سسونی دڵڕەق ئیشارەت ده‌كات بۆ یوسف‌و تاریق تا جه‌لال هه‌ڵواسن، له دواوه هه‌ردوو ده‌سته به‌ستراوه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی قایشێكی تره‌وه ده‌گه‌یه‌ننه قولاپه‌كان، شه‌ڕواڵه‌كه‌شی لاده‌به‌ن‌و دوو وایه‌ر یه‌كێكیان له زه‌كه‌ری‌و ئه‌ویتریشیان له سمتی ده‌به‌ستن، پاشان شه‌ڕواڵه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌كه‌نه‌وه، دوای تۆزێك ئه‌و وایه‌ره‌ی له زه‌كه‌ریان به‌ستووه لێده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌ویش ده‌به‌ستن له سمته‌كه‌ی تری، ڕائید حه‌سسون به ده‌م پێكه‌نینه‌وه به جیهازه‌كه‌ی به‌رده‌ستی كاره‌با ده‌خاته سه‌ر جه‌سته‌ی لاوازی جه‌لال، جه‌لال له‌تاو ئازاری ڕاوه‌شاندنی كاره‌با هاوار ده‌كات، ڕائید حه‌سوون ئه‌ڵێت:"حێل جێل"، توند هاواركه توند... كاره‌با به‌رده‌وامه.
پاشان یه‌ك شه‌ق له‌مێزی ژێر قاچی جه‌لال ده‌دات، جه‌سته‌ی جه‌لال به هه‌ڵواسراوی به قولاپه‌كانه‌وه یاریی ده‌كات، جه‌سته‌ی گه‌نجێك كه هێشتا له به‌هاری 17ی ته‌مه‌نیایه‌تی، ئه‌و كاته‌ی خۆی به هه‌ڵواسراوی ده‌بینێته‌وه توندترین ئازار ده‌چێژێت، ئازاری هه‌ڵگرتنی لاشه به ده‌ست له دواوه، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ڕاده‌ی ئێشه‌كه‌ی ده‌زانن كه چه‌شتوویانه.
به‌و جۆره و بۆماوه‌ی زیاتر له چوار سه‌عات ده‌مێنێته‌وه، ورده ورده هه‌ردوو ده‌ستیشی به‌هۆی كه‌له‌پچه‌كانه‌وه داده‌بڕدرێن، خوێن‌و ئاره‌قه لاشه‌ی جه‌لال پڕ ده‌كات، خوێنی قۆڵ‌و مه‌چه‌كی دێنه خواره‌وه تا هه‌ردوو پێڵاوه‌كه‌ی ده‌خوسێن‌و سه‌رزه‌وییه‌كه‌ش سوور ده‌كات.
پرسیاره‌كانی ڕائید حه‌سون به‌رده‌وامن، به‌دواشیدا وه‌ڵامه ڕاسته‌كانی جه‌لال كه هه‌ر به‌ڕاستی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵیان نه‌بووه، ڕائید حه‌سون یه‌خه‌ی جه‌لال به ئاسمانه‌وه ده‌گرێت، ده‌ڵێت تۆ موالیدت چه‌نده؟ جه‌لال وه‌ڵام ده‌داته‌وه: 1972، رائید حه‌سون خۆی به جه‌لالدا هه‌ڵده‌واسێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری هه‌ردوو قۆڵی زیاتر بێت‌و هه‌ردوو شانی له دواوه به ته‌واوه‌تی ڕێك ببنه‌وه، پێی ده‌ڵێت:"جه‌لال تۆ له سكی دایكتا بووی من خه‌ریكی ئه‌م ئیشه‌م !".
کات خه‌ریكه له دوانزه‌ی شه‌و نزیک دەبێتەوە، جه‌لاده‌كان تاقه‌تییان نامێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ئیسراحه‌ت بکه‌ن جه‌لال كه وه‌ك جه‌نازه‌یه‌كی لێهاتبوو داده‌گرن، ڕائید حه‌سون پێی ده‌ڵێت ئاقڵ به، هه‌مو شتێك بڵێ‌و ئێمه‌و خۆشت ماندوو مه‌كه، ئێمه ئێستا ده‌چین ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ین، كه هاتینه‌وه ئه‌گه‌ر ئیعتیراف نه‌كه‌یت تۆڵه‌ی ئه‌م ئه‌زیه‌ته‌ی ئێستامانیشت لێ ده‌كه‌ینه‌وه.
ژووری شیراتۆن كامه‌بوو؟
ژورێك به ته‌نیشت ژووری ته‌عزیبه‌وه بوو، زیندانییه‌كان ناویان نابوو ژووری شیراتۆن، چونكه بۆ ئیسراحه‌تی ته‌عزیب‌و سزادانێك بۆ ته‌عزیبێكی تر زیندانییه‌كانیان له‌وێ ده‌هێشته‌وه، یوسفی جه‌لاد، جه‌لال ڕاده‌كێشتێت بۆ ئه‌و ژووره، ده‌رگاكه‌ی بۆ ئه‌كاته‌وه‌و فڕێی ده‌داته ناوی، دەڵێ لێره به ئێمه سه‌عات (٣)ی شەو دێینه‌وه، جه‌لالیش ده‌ڵێت ئه‌ی كه‌له‌پچه‌كه‌ی ده‌ستم ناكه‌نه‌وه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت با ئه‌وه بیرمان چووه، پاش كردنه‌وه‌ی كه‌له‌پچه‌كه خه‌ریكه یوسف ده‌رگاكه داده‌خات، جه‌لال ئه‌ڵێت به‌هۆی لێدان‌و ئازار‌و كاره‌باكه‌وه خه‌ریكبوو له تینوا بخنكێم، بۆیه وتم گه‌وره‌م تكایه زۆرم تینووه تۆزێك ئاو، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئاو!، تۆ نابێت ئاو بخۆیت، ده‌گه‌ڕێت به‌ناو ژووره‌كه‌دا سوراحییه‌ك كه جه‌لال نازانێت ئایا ئاو بووە تیایدا یان میزی زیندانییه‌كان ئه‌ویش ده‌باته ده‌ره‌وه، ئه‌ڵێت تۆ نابێت ئاو بخۆیت، ئه‌گه‌ر ئاو بخۆیت یه‌كسه‌ر تووشی شه‌له‌ل ده‌بیت، پێده‌چێت خۆیان ئه‌زموونیان هه‌بووبێت.
نووسینى: عومەر گوڵپى.
بۆ خوێندنەوە ئەڵقەى شەشەم،
(لێرە) کلیک بکە.