"ڕووخان لە ناوەوە"
2021-02-07
451 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی شەممە، ٦ی٢ی٢٠٢١، پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان گفتوگۆیەکی کراوەیان سازکرد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراق. لە سەرەتای گفتوگۆکەدا ئەنحامی ڕاپرسییەکیان خستەڕوو کە نزیکەی سێ هەزار کەس بەشداری تێدا کردبوو.
 
لە ڕاپرسییەکەدا نائومێدی و ڕەشبینی باڵی بەسەر ئەنجامەکاندا کێشابوو سەبارەت بە ئایندەی چارەسەریی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، و ئایندەی هەرێمی کوردستان و دۆخی گەندەڵی و خراپی بژێوی ژیان و ئاستی خزمەتگوزارییەکان.
 
ئەوەی هەموو لێی دەترسین ڕووخان و لەدەست دەرچوونە، ڕووخان لە دەرەوە نا، چونکە هەر زام و ڕووخانێک لە دەرەوە چارەسەری قورس نابێت، چونکە هیواکوژو نائومێدکار نییە، بەڵکو هەرەس و ڕووخان لە ناوخۆ مرۆڤ بێهیوا دەکات و ئایندەی چارەسەریی و ڕزگارییەکان لێڵ دەکات.
 
نەبوونی دادگەریی، دروست نەکردنی دامەزراوەکان، گەندەڵی و قۆرخکاریی و بازرگانی بەسەروەت و سامانی ئەم وڵاتەو بەردەوام دەوڵەمەندبوونی بەرپرسانی دەسەڵات و هەژاربوونی خەڵک، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان، ئەمانە ئەو هۆکارانەن کە ئەگەر بەردەوام بن هەر کیان و قەوارەیەکی سیاسی تا ئاستی ڕووخان دەبەن، ڕووخانێکی بە ئازار، ڕووخان لە ناوەوە، کە تیایدا هەموو زیانی گەورە دەکەین.
 
هەربۆیە ئەرکی دژایەتی گەندەڵی و گەندەڵکاران، ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاریی، کۆتاییهێنان بە بازرگانی هێزەکانی دەسەڵات بە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەو سنوردانان بۆ لاوازکردنی دامەزراوەکان، ئەرکێکی شەرەفمەندانەیە کە کاری سەرەکی ئێمەو هەر هاووڵاتییەکی وڵاتدۆستی نیشتیمانپەروەرى ئەم کوردستانەیە.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,267     ژمارەی میوان 7