نووسینى: عومەر گوڵپى
پاش دابڕان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك، عه‌سرێكی هاوینی ساڵی 1988 به ڕێكه‌وت له شوێنێكی وه‌ستانی پاس له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی یه‌كتریان بینییه‌وه، ئه‌و كه‌سه ئاسۆ مه‌حمود حه‌مه‌ڕه‌شیده‌و هاوڕێی‌و مامۆستاكه‌شی ( كه‌یوان )ه.
ئاسۆ، كوڕێكی سورو سپی خۆش ڕوو، له‌زستانی ساڵی 1975 له ناحیه دڵگیره‌كه‌ی بیاره‌ی هه‌ورامان له دایكبووه، خیَزانه‌كه‌یان له 5 برا پێكدێت، ئاسۆ برای چواره‌مینه، خێزانه‌كه‌ی ئاسۆ وه‌ك‌و زۆرینه‌ی زۆری خێزانه‌كانی كوردستان ڕوو له خودان‌و پابه‌ندن به په‌رستشه‌كانه‌وه، هه‌ربۆیه ئاسۆش به هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕوات.
قۆناغه‌كانی مناڵی له 1ساڵی تا 5 ساڵان له ژینگه خاوێنه‌كانی بیاره و به په‌روه‌رده‌یه‌كی شیرینی كوردی به‌سه‌ربردووه‌و له‌ناو ده‌ستی به‌نازی دایه‌و بابه‌دا، زۆرینه‌ی كاته‌كانی له‌ناو باخ‌و سروشته جوانه‌كه‌ی هه‌ورامان‌و به‌یارییه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رده‌می مناڵییه‌وه.
ئاسۆ یه‌كه‌م ساڵی قوتابخانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵی شه‌ڕی ئێران – ئێراق ده‌ستپێده‌كات له ساڵی 1981، هه‌ربۆیه به‌ناچاری‌و به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی شه‌ڕو نزیكی گونده‌كه‌یان له سنور‌و بوونی به شوێن‌و مۆڵگه‌ی شه‌ڕی ئه‌و دوو هێزه شه‌ڕكه‌ره‌وه ناچار ماڵیان به‌ره‌و شاری سلێمانی دێت‌و له‌گه‌ڕه‌كی سلێمانی تازه ده‌گیرسێنه‌وه، ئاسۆش لێره له‌شاری سلێمانی له قوتابخانه‌ی مه‌لیك مه‌حمودی سه‌ره‌تایی درێژه به خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات‌و پۆله‌كانی 1و2و 3ی سه‌ره‌تایی له‌و قوتابخانه‌یه ته‌واو ده‌كات، پاشان بۆ جارێكی تر‌و به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان ماڵیان به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له نزیك مزگه‌وتی دارولئیحسان نیشته‌جێ ده‌بن.
ئاشنایه‌تی ئاسۆ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و دژایه‌تی به‌عس‌و سته‌مه‌كه‌یدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی مناڵییه‌وه ده‌بێت، ئه‌و كاتانه‌ی مناڵ ده‌بێت‌و به‌هۆی خزم‌و كه‌سه‌كانییه‌وه كه پێشمه‌رگه بوون هه‌ستی كوردایه‌تی‌و بوونی شتێك به‌ناوی حزب‌و پێشمه‌رگه‌و كێشه‌یه‌كه‌وه له دڵیدا ده‌ڕوێت‌و هه‌میشه حه‌زی له‌و دیدارانه بووه كاتێك كه‌س‌وكاره پێشمه‌رگه‌كه‌ی دره‌نگانێكی شه‌و بۆ سه‌ردان‌و دیده‌نی خۆیان كردووه به ماڵیاندا له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
ئاسۆ له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید جارێكی تر ڕێگه‌ی قوتابخانه‌و ژینگه‌یه‌كی نوێ ده‌گرێته به‌رو له قوتابخانه‌ی شنروێی سه‌ره‌تایی پۆله‌كانی 4و5و 6ی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێت، پاشان بۆ قۆناغی ناوه‌ندی ڕوو له قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌د موختارجاف ده‌كات‌و له‌وێ پۆله‌كانی یه‌ك‌و دووی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌كات.
ئاسۆ هاوشانی خوێندنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بۆ نوێژ‌و وانه‌خوێندن هات‌و چۆی مزگه‌وتی دارولئیحسان ده‌كات‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ نوێژه پڕ به‌رائه‌ته‌كانی جه‌ماعه‌ت‌و وانه پڕ له چێژه گشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك نه‌ریتی زۆرینه‌ی مزگه‌وته‌كانی ئه‌و كاتی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ورووبه‌ری زۆرینه‌ی مزگه‌وته‌گان پڕبوون له نوێژخوێن‌و وانه‌ی گشتی ئه‌ڵقه‌ی تایبه‌تی خوێندنی بواره جۆراوجۆراو جۆره‌كانی ئیسلام وه‌ك ته‌جویدو فه‌رمووده‌و ته‌فسیرو بیروباوه‌ڕو ڕسه‌وشت، ئه‌و ساڵانه‌دا (هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو) مزگه‌وته‌كان جمه‌یان ده‌هات له نوێژخوێنه‌كانی‌و بێدارییه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامی ڕووی له ناوچه‌كه كردبوو كه زیاتر خۆی له په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نج‌و لاوه‌كاندا خۆی ده‌بینییه‌وه‌و ئیسلامه‌تی‌و ته‌وژمی ئیسلامی بوو بوویه سیمای دیاری هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاستییه‌ك كه ڕژێمی به‌عسیش نه‌یده‌توانی كۆنترۆڵی بكات‌و به‌ئاسانی به‌ره‌نگاری ببێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕه‌گی قوڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری بانگه‌وازو ڕێكخستنی ئیخوانییان به‌ڕێوه ده‌برد له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه.
ئاسۆش بێجگه له وانه تایبه‌تییه‌كانی، به‌رده‌وام له وانه گشتییه‌كانی مامۆستایان : م.عومه‌ر ڕێشاوی، م.ئیبراهیم ڕێشاوی، م.جه‌عفه‌ر له مزگه‌وته‌كه‌ی نزیك ماڵی خۆیان ئاماده ده‌بوو كه زۆربه‌ی كات شه‌وان دوای نوێژی شێوان پێشكه‌ش ده‌كران، ئه‌و وانه گشتییانه ڕۆڵی تایبه‌تییان له ژیانی ئاسۆ‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا هه‌بوو له‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌روه‌ها یه‌كێكیتر له‌و وانانه‌ی كه به‌رده‌وام م.ئاسۆ تیایاندا ئاماده ده‌بوو وانه‌ی ته‌فسیری قورئانی مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز بوو له نزگه‌وتی شافیعی، وانه‌ی ئه‌و مامۆستا خواناس‌و تێكۆشه‌ره‌ش به‌شێ:ی گرنگی په‌روه‌رده‌و تێگه‌یشتن بووه له ژیانی مامۆستا ئاسۆدا.
بێجگه له‌و وانه گشتییانه م.ئاسۆ به‌رله‌وه‌ی كه‌یوان وه‌ك مامۆستا بناسێت، سێ مامۆستای تایبه‌تی هه‌بووه كه له هه‌مان كاتدا وه‌ك شانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و كات خۆی تیایاندا بینیوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش م.عه‌زیز ته‌وێڵه‌یی كه زۆر به‌باشی وانه‌كانی ته‌جویدو چۆنییه‌تی قورئانخوێندن‌و ڕه‌وشتی به‌باشی له‌و وه‌رگرتووه، پاش ئه‌و یه‌كه‌م مامۆستا تایبه‌تییه دراوه‌ته ده‌ست م.غارف عه‌بدوڵڵا، له‌لای ئه‌م مامۆستایه‌ش وانه په‌روه‌رده‌یی‌و ئیخوانییه‌كانی خوێندووه، له‌لای م.عارف زۆر شتی فێربووه‌و مامۆستاكه‌ی هه‌وڵیداوه به‌باشی ڕایبهێنێت له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌رك‌و قوڵبوونه‌وه له ڕۆشنبیریی ئیسلامی‌دا به‌جۆرێك وه‌ك‌و نه‌خش وابن له دڵ‌و ده‌روونیدا، هه‌ربۆیه م.عارف داوای لێده‌كات هه‌فتانه وتاره‌كانی مامۆستا سه‌ید نه‌جمه‌دین كه ئه‌و كات وتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی ئوسامه له عه‌نه‌ب پێشكه‌ش ده‌كرد، بنوسێته‌وه، واته پاش ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌بێت بێته‌وه ماڵه‌وه‌و له شێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا بنوسێت كه وتاره‌كه باسی چی كردووه، پاشان مامۆستاكه‌شی بۆی ته‌ماشا ده‌كردو بۆی هه‌ڵده‌سه‌نگاند، بێجگه له‌م ئه‌ركه زۆرجار به‌هۆی جوانی نووسین‌و ده‌ست‌و خه‌تییه‌وه ئاسۆ ئه‌و كتێبه ده‌ستنوسانه‌ی ئه‌نوسییه‌وه كه نه‌ده‌توانرا چاپ بكرێن‌و ئه‌م وه‌ك‌و ئه‌ركێك هه‌م بۆ زانینی خۆی‌و هه‌م بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتریان‌و وه‌ك‌و چاكه‌یه‌ك ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌نووسییه‌وه كه مامۆستا عارف پێی ده‌سپارد، به‌تایبه‌ت كتێبه‌كانی ژیانی پێغه‌مبه‌ران.
له‌به‌ر بزێوی‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ مامۆستاكانی، ئاسۆ ده‌درێـته ده‌ست مامۆستای تایبه‌تی سێهه‌می كه ئه‌ویش خۆی له (كاك ته‌ها حه‌مه‌كه‌ریم) بوو، كاك ته‌ها له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ئاسۆ، له پاشئه‌وه‌ی له 1ساڵی 1987 ده‌بێـته پێشمه‌رگه ناوی خۆی بۆ ئاسۆ ده‌گۆڕێت‌و له‌پاش ڕاپه‌ڕین خوای گه‌وره گه‌ڕاندییه‌وه بۆ لای خۆی، خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیدی پێ ببه‌خشێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م مامۆستا نوێیه‌یدا واته شه‌هید ئاسۆ، زۆر هۆگر ده‌بێت، شه‌هید ئاسۆ بۆ ئاسۆی قوتابی زۆر په‌رۆش ده‌بێت‌و به‌هۆی ئه‌و باكگراونده فیكری‌و سیاسی‌و حه‌ره‌كییه‌وه كه هه‌یبوو ، ئاسۆ زۆر سود له مامۆستاكه‌ی وه‌رده‌گرێت‌و ده‌بنه ئاوێنه‌یه‌كی ئاسته‌قینه‌ی هاوڕێیه‌تی‌و قوتابی‌و مامۆستایی‌و برایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو بێ وێنه، به‌جۆرێك هه‌میشه پێكه‌وه‌بوون‌و له ئێش‌و ئازاری یه‌ك به ئاگابوون‌و به‌شداری خۆشی‌و ناخۆشی یه‌ك بوون، تا ئه‌و كاته‌ی پێكه‌وه به‌شداری ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1987 ی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان‌و شاره‌زوور ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامدا پیاوه‌كانی به‌عس به‌توندی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان دامركانده‌وه‌و سه‌ركوتیان كرد، شه‌هید ئاسۆ پاش به‌شداریكردنی له‌و ڕاپه‌ڕینه، ئێواره‌یه‌ك پاش نوێژی خه‌وتنان ده‌ستی ئاسۆی قوتابی ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت من كارێكی تایبه‌تم به‌تۆ هه‌یه، ئه‌ویش باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه ئه‌یه‌وێت خواحافیزیی لێ بكات، چونكه ئه‌م شه‌و ده‌ڕواته شاخ‌و ده‌بێته پێشمه‌رگه‌و ئیتر نایبینێته‌وه‌و ناشتوانێت درێژه به وانه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی بدات، ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئاسۆی قوتابی زۆر به ئێش ده‌بێت، هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی قوتابی‌و مامۆستا، ڕاستتر بڵێین هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوڕێی گیانی به‌گیانی كه هه‌میشه ده‌ستیان له‌ده‌ستی یه‌ك‌و ڕۆژانه زیاتر له دوای سه‌لامی هه‌ر نوێژێك به یه‌ك شاد ده‌بوون، بۆیه به گریان‌و فرمێسك هه‌ردووكیان باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن‌و ئاسۆی قوتابی خواحافیزیی له شه‌هید ئاسۆی مامۆستا ده‌كات‌و ئیتر ئه‌وه ده‌بێـته دوا دیداری ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته، ئه‌و دوو هاوڕێیه، دیداری مرۆڤێك به‌ره‌و شاخ‌و ده‌ستپێكی خه‌باتی ڕزگاری‌و قوتابییه‌كه‌ی، ئه‌و قوتابییه‌ی وانه‌كانی ئیسلام‌و تێكۆشان‌و ئارامگری‌و ڕه‌وشت به‌رزی فێركردووه.
ئاسۆ كه‌ی‌و چۆن شه‌هید كه‌یوانی ناسیوه؟
ناسینی شه‌هید كه‌یوان، وه‌ك ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ناسیویانه‌و بۆمان ده‌گێڕنه‌وه كارێكی زۆر ئاسان بووه، چونكه كه‌یوان ده‌ستپێشخه‌رێكی به‌تواناو كه‌سێكی ڕۆح سووك‌و خۆشه‌ویست‌و جێگه سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری بووه، هه‌ربۆیه ناسینی ئاسۆ بۆ كه‌یوان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1986و 1987، له‌و ساڵانه‌دا به‌هۆی سه‌ردانی كه‌یوانه‌وه بۆ ماڵی مامی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه نزیكی مزگه‌وتی دارولئیحسان بووه، هه‌مان ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئاسۆ پێنج فه‌رزه نوێژی تێدا ده‌كات، كاتێك كه‌یوان به‌سه‌ردان هاتووه بۆ ماڵی مامی نوێژه‌كانی له‌و مزگه‌وته كردووه، ئاسۆش هه‌ر له‌و مزگه‌وته ده‌ناسێت، له‌و ساتانه‌ی پاش نوێژ ده دڵه‌كان ڕوونترن‌و له ڕووی ئیمانییه‌وه مرۆڤ به‌هێزتره‌و تامه‌زرۆی یه‌كدی بینین‌و سه‌لامكردنه، ئه‌و سه‌لامكردنه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت، شتێكتان پێ پیشان بده‌م ئه‌گه‌ر كردتان یه‌كترتان خۆش بوێت؟ فه‌رمووی سه‌لام له‌ناو یه‌كدیدا بڵاوبكه‌نه‌وه، سه‌لامی خوا له‌تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو ڕێنیشانده‌ر.
ئه‌و ناسینه‌ی ئاسۆ بۆ شه‌هید كه‌یوان، شتێكی سه‌ره‌تایی بووه، ته‌نها وه‌ك‌و دوو كه‌س كه له‌یه‌ك مزگه‌وت نوێژیان كردووه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، به‌ڵام پاشئه‌وه‌ی ئاسۆ به دوو مانگ پێش 16ی 3 و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دێته سلێمانی به‌سه‌ردان بۆ ماڵی خوشكێكی كه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی ده‌بێت، ئیتر له ماڵی باوكی داده‌بڕێت‌و به‌هۆی كاره‌ساته‌كه‌وه بێ هه‌واڵ ده‌بێـت لێیان، عه‌سرێك كاتێك ئاسۆ ده‌یه‌وێت له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناره‌وه به‌ره‌و بازاڕ بڕوات، له شوێ،ی وه‌ستانی پاصه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌یوان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، چونكه ماڵی كه‌یوانیش له هه‌مان گه‌ڕه‌كه، ئه‌و یه‌كتر بینینه بۆیان وه‌ك‌و موفاجه‌ئه وابووه، پاش هه‌واڵپرسین‌و پرسیاركردن له‌باره‌ی ڕابردووه‌وه، شه‌هید كه‌یوان بۆ ئاسۆی باس ده‌كات كه ئه‌و ئێسته له سلێمانییه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی‌و هاوڕێیدا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن‌و جموجوڵیان دژی به‌عس ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه یه‌كه‌مین دیداری پاش ئه‌و دابڕانه دێت كه نزیكه‌ی ساڵێك درێژه‌ی كێشا، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای پێكه‌وه كاركردن‌و یه‌كتر ناسینی ڕاسته‌قینه‌یه له ئاسۆوه بۆ كه‌یوان.
بۆ خوێندنەوەى ئەڵقەى ڕابردوو، ئەڵقەى ژمارە(٥)،
لێرە کلیک بکە: