نووسینى: عومەر گوڵپى
ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌مان تایبه‌ته به‌و ده‌ستنووسانه‌وه كه شه‌هید كه‌یوان به ده‌ستی خۆی نووسیونی و هه‌ستی پاكی خۆی تیایاندا ده‌رده‌بڕێت. له ڕوانگه‌ی ئه‌و ده‌ستنووسانه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی هێندێ لایه‌نی ژیان‌و خواپه‌رستی ڕوون ده‌بێته‌وه ڕاده‌ی شاره‌زایی و توانای شه‌هید كه‌یوانیشمان باشتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێمه له‌كاتی خۆیدا سه‌رجه‌م ده‌ستنووسه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، به‌ڵام له ئێسته‌دا ئه‌م چه‌ند دێره ده‌خه‌ینه ڕوو كه له ڕاستیدا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌یوان له زیندانه‌وه بۆی نووسیوین‌و بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، یان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خه‌وه‌كانی وه‌ك ئه‌وه وایه باس له ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی بكات.
كه‌یوان له‌پێشه‌كی ده‌ستنووسه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "خه‌وی بڕوادار به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) بریتییه له چل‌و شه‌ش به‌ش له نیگای خوایی، وه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) ئه‌فه‌رموێ:" هه‌ركه‌سێ له‌خه‌ودا بمبینێ وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ڕاستی له ژیانمدا چاوی پێ كه‌وتبم"، ئه‌مه بۆیه ده‌نووسێت چونكه له خه‌وه‌كانیدا سه‌هید كه‌یوان چه‌ند جارێك خه‌و به پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌وه ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها له‌باسی به‌دیهاتنی خه‌وه‌كانیدا ده‌نووسێت: " جا منی به‌نده‌ی كه‌میش یه‌كێ له هه‌ڵوێستی خه‌وه‌كانم ئه‌وه‌یه كه‌وا زۆر جار وه‌ك ڕۆژی ڕووناك به‌دیدێت، وه به جوانی‌و به‌ڕاستی لایه‌نی ژیانم پیشان ئه‌دات، وه زۆر نهێنی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕائه‌ماڵێ...
جا پێم وایه كه‌وا به كورتی هه‌ندێ له‌و خه‌وانه كه‌وا هه‌رگیز تام‌و خۆشی‌و له زه‌تیان له دڵ‌و ده‌روونم لاناچێ پێش كه‌ش بكه‌م كه وا بینیومن...".
له هێندێ خه‌ویدا كه‌یوان ده‌گیرێت‌و زیندان ده‌كرێت‌و ئازار ده‌درێت:" زۆر خه‌وم ئه‌بینی به لایه‌نی ژیانی ئه‌و به‌یانییه‌مه‌وه . كه‌وا زۆر ته‌واو ده‌رئه‌چوو، وه زۆرجار ئه‌كرامه زیندان‌و له‌به‌ر بانگه‌وازی ئیسلامی ئه‌كرامه به‌ندیخانه، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر.. وه جه‌لاد ئه‌هات‌و ئه‌یان بردم.. تا جارێ له‌و جارانه كردمیانه زیندان‌و چه‌ند نینۆكێكیان ده‌رهێنام‌و هه‌موو ددانه‌كانم.. جارێكی تر له خه‌ومدا سه‌گیان كردبووه لام له به‌ندیخانه‌و ددانه‌كانیان به‌سه‌ر له‌شمه‌وه یارییان ئه‌كرد.. له ڕاستیا هه‌روه‌ك ڕاستی وابوو.. كاتێ به ئاگابوومه‌وه وام ئه‌زانی به دڵنیاییه‌وه ڕوویداوه، زۆر جار چه‌ند شه‌وێك به زنجیره خه‌وم به زیندانه‌وه ئه‌بینی، وه هه‌ندێ جار تیایا كتێب‌و په‌ڕاوم دائه‌نا.. وه هه‌ندێ جار به‌رئه‌بووم‌و به په‌نجه‌كانم گولله‌ی گڕدارم فڕێ ئه‌دا.. كه‌وا په‌نجه‌كانم هه‌میشه خه‌ریكی ته‌سبیحات بووم پێیان.. ئه‌م خه‌وانه‌م وایان لێكردبووم نه‌م ئه‌زانی چۆن سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌م.."
تا ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو خواتان له‌گه‌ڵ
بۆ خوێندنەوەى ئەڵقەى ڕابردوو، ئەڵقەى ژمارە(٤)،
لێرە کلیک بکە: