"دەسەڵات لە کوردستان یەک دینار بە منداڵى بێ سەرپەرشت بە ڕەوا نابینێت!"
2021-01-17
278 جار خوێندراوەتەوە

عومەر گوڵپی:"حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی لە داهاتی کوردستان سەدان کۆمپانیای خۆیان کردوەەتە ملیاردێر، بەڵام یەک دینار بە منداڵی بێ سەرپەرشت بە ڕەوا نابینن"

لە وتارێکیدا کە ئەمڕۆ لە پەیجی تاببەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لەو ستەمە دەکات کە حکومەت لە منداڵانی بێ سەرپەرشتی دەکات و بێبەشی کردوون لە داهاتی کوردستان. لەو بارەیەوە عومەر گوڵپی نووسیویەتی:" لە مانگی (٨)ی ساڵی (٢٠١٥) ەوە حکومەت مووچەی چاودێری خێزانی بڕی کە بریتیبوون لە ١٠٠ هەزار خێزان کە زۆرینەیان منداڵانی بێ سەرپەرشت بوون و هیچ داهاتێکیان نەبوو.

هەر لەو وتارەدا عومەر گوڵپی دەڵێت: " لە حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی لە داهاتی نەوت بە سەدان کۆمپانیای خۆیان بوونەتە ملیاردێری دۆلار، بەڵام منداڵێکی بێ سەرپەرشت لە داهاتی ئەو نەوتە یەک دیناری پێ ڕەوا نابینرێت!"

بۆ خوێندنەوەى دەقی وتارەکە سەردانى بەشى وتار بکەو وتارێک بەناونیشانى ئەو فەزیحەیەى هۆڵەندا لە کوردستان بە گەورەتر هەیە، بەڵام!

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,676     ژمارەی میوان 5