بەدواداچوونى بۆ هەڵوەشاندنەوەى باجى سەر ئۆتۆمبیلى تایبەت
2021-09-01
361 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە خاڵى (٤)ى فەرمانى (٩٦) لە بەروارى (١٠ى ١ى ٢٠٢١)ى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریداوە باج لە ئۆتۆمبیلى تایبەت وەرگرێت، لە هەمان فەرماندا ژمارەیەک بڕیارى تر لە بوارى وەرگرتنى (باج) دەرچووە.

داوامان لە سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە هەردوو لیژنەى (کاروبارى یاسایى) و (دارایى و ئابورى) ڕاسپێرن بە تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوە لە فەرمانى سەرەوە، و دڵنیابوونەوە لەوەى سەرجەم خاڵ و  بڕگەکانى فەرمانەکە هاوتاى یاسا بەرکارەکانى بوارى وەرگرتنى (باج)ەو هاوسەنگن لەگەڵ دۆخى دارایى هەرێمى کوردستان و ژیانى هاووڵاتیان، بەتایبەت داوامانکردووە خاڵى (٤) هەڵوەشێننەوە کە هیچ بنەمایەکى یاسایى نیە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,520     ژمارەی میوان 366