لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، ژمارە (١)ى نائاسایى، لە ڕۆژى (٦ى ١ى ٢٠٢١)دا، لە ڕێگەى خاڵى پەیڕەوییەوە باسمان لەم تەوەرانە کرد:
ـ نەوت لە کوردستان بووەتە هۆى دەوڵەمەندبوونى کۆمیانیاى بەرپرسان و برسێتى خەڵک.
ـ پێویستە یاساى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و یاساى نەوت و گاز لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان جێبەجێبکرێت و صندوقى کوردستان بۆ داهاتە نەوتییەکان دابنرێت و خەڵک ئاگادارى داهاتى نەوت بێت.
ـ شەهیدکردنى خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنیان.
ـ نەبوونى پلانى دارایى و ئابورى حکومەت و دواخستنى مووچە.
ـ مەترسى بێکارى گەنجان و هەژاریى هاووڵاتیان لە ٢٠٢١.