به پێی بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی (98)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی نیسانی هه‌ر ساڵێكدا ژمێره‌ی كۆتایی خۆی بنێرێته په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می هه‌مان مادده، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌ره‌تای مانگی (10)ی هه‌ر ساڵێكدا پڕۆژه پێشنیاری یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه حه‌وت ساڵه حكومه‌ت پابه‌ندی ئه‌م بنه‌ما ده‌وڵه‌تداریی‌و په‌رله‌مانیه نابێت و له ساڵی (2013)ه‌وه یاسای بودجه‌ی نییه.
ساده‌ترین واتای نه‌بوونی یاسای بودجه بریتیه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ به‌رنامه‌و پلانێكی نییه بۆ بواری دارایی‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌رئه‌نجامدا واته حكومه‌ت ژماره‌و داتاكانی بواری دارایی له نوێنه‌رانی خه‌ڵك‌و خه‌ڵك ده‌شارێته‌وه، له شاردنه‌وه‌ی داتاكانیشدا ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و فه‌وزای دارایی‌و ئابوری ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی پێم وایه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دانه‌ڕشتنی یاسای بودجه بریتیه له دوو گیرفانی حكومه‌ت كه به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌م دوو هێزه زۆر بێباكانه داهاتی ئه‌م وڵاته بۆ دوو گیرفتان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی په‌رله‌مانیم، له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (9)ی په‌رله‌مان له ڕۆژی (29ی 9ی 2020)، جه‌ختمان كرده‌وه له‌م كه‌مته‌رخه‌مییه و له ڕێگه‌ی خاڵی په‌یڕه‌وییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان ئاگادار كرده‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(10) له ڕۆژی (5ی 10ی 2020)ی ڕووبه‌ڕوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری دارایمان وت كه ئه‌مه یاساشكێنیه‌كی گه‌وره‌یه و نابێت حكومه‌ت به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها به ژماره (31) له به‌رواری (21ی 12ی 2020) به فه‌رمی یاداشتم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه تا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بپرسن: (هۆکار چییە کابینەی حکومەتەکەی ناتوانێت پلانی دارایی خۆی دارێژێت؟ ئایا دەکرێت حکومەت بێ بەرنامەو پلان بێت لە بواری دارایی؟ لە دۆخێکی لەمجۆرەدا ئایندەی ئابوری و دارایی هەرێمەکەمان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟).
ساده‌ترین پێناسه‌ی بودجه بریتیه له پلان‌و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له بواری داراییدا بۆ ماوه‌ی ساڵێك، چونكه له یاسای بودجه‌دا ئامانج‌و به‌رنامه‌ی دارایی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، داهات‌و خه‌رجی به شێوه‌یه‌ك دیار ده‌بێت‌و حكومه‌ت پێشنیار‌و پلان‌و به‌رنامه‌و پێشبینی خۆی بۆ ماوه‌ی ساڵێك داده‌ڕێژێت، و هیچ پاساوێك ڕه‌وا نییه بۆ نه‌بوونی ئه‌م پلان‌و به‌رنامه‌یه، هه‌ربۆیه پێم وایه له‌بواری نه‌بوونی پلان‌و به‌رنامه‌ی داراییدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته دوای هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌فغانستان كه دوو گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانن.
عومه‌ر گوڵپی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان
4ی 1ی 2020