ڕاپۆرتی‌ کارو چالاکی‌ خولی‌ پایزەی‌ ساڵی‌ دووەم (چوار مانگی‌ کۆتایی‌ ساڵی‌٢٠٢٠)
2021-01-04
387 جار خوێندراوەتەوە

پێشەکی‌:

پاش سوێندخواردن و دەستبەکاربوونم وەک ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لە فراکسیۆنی‌ (کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ کوردستان) لە بەرواری‌ (٨ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠)، بە شێوەیەکی‌ ئاسایی‌ دەستم بە ڕاپەڕاندنی‌ ئەرکەکانم کرد. 
 
بە پێی‌ پەیڕەوی‌ ناوخۆى پەرلەمان، ئەرک و کاری‌ پەرلەمانتار بەشێوەیەکى گشتى بریتیە لە بەشداری‌ کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی‌ پەرلەمان، بەشداری‌ کۆبوونەوەو کاری‌ لیژنەکان، چاودێری‌ کارەکانی‌ حکومەت لە ڕێگەى پرسیارو بەدواداچوونەوە.
 
بەڵام بەهۆی‌ نەخۆشکەوتنم بە کۆرۆنا، لە بەرواری‌ (٩ی‌ ٩ تا ٢٣ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠) نەمتوانی‌ کارەکانم لەو ماوەیە ڕاپەڕێنم، بەڵام لەو بەروارە بەدواوە ئەوپەڕی‌ توانا هەوڵمداوە ئەوەی‌ پێویستە بۆ جێبەجێکردنى کارەکانم ئەنجامی‌ بدەم، کە لە خوارەوە بە پوختی‌ دەیانخەمە ڕوو.
 
تێبینى: بە سروشتی‌ کارەکان، هێندێک لە ئەرکەکان لە میدیاکان دەردەکەون و دەبینرێن، وەک دانیشتنەکانی‌ پەرلەمان و بەشداری‌ میدیایی‌، بەڵام هێندێک لە کارەکان وەک پێویست نابینرێن، کە بەشێکیان لە ئەرکە سەرەکییەکانی‌ کاری‌ پەرلەمانتارین، بۆیە لەم ڕاپۆرتەدا زیاتر تیشک دەخەمە سەر ئەو لایەنانە:
 

یەکەم/ بەشداری‌ دانیشتنەکانی‌ پەرلەمان و کۆبوونەوەی‌ لیژنەکان:

١ـ بەشداری‌ دانیشتنەکانی‌ پەرلەمان: 

ـ بەشداری‌ لە دانیشتنی‌ ژمارە(٣) لە بەرواری‌ (٨ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠) کە ڕۆژی‌ سوێندخواردن و دەستبەکاربوون بوو.
ـ بەشداری‌ لە دانیشتنی‌ ژمارە (٧) لە بەرواری‌ (٢٩ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠).
ـ بەشداری‌ دانیشتنی‌ ژمارە (٨) لە بەرواری‌ (٥ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠).
ـ بەشداری‌ دانیشتنی‌ ژمارە (٩) لە بەرواری‌ (٢٧ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠).
ـ بەشداری‌ دانیشتنی‌ ژمارە (١٠) لە بەرواری‌ (٢٥ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٠).
ـ بەشداری‌ دانیشتنی‌ ژمارە(١١) لە بەرواری‌ (٣٠ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٠).
 
تێبینی‌: لە دانیشتنەکانی‌ ژمارە (٤و ٥و ٦) بەهۆی‌ نەخۆشیەوە بەشداری‌ دانیشتنەکان نەبووم.
 

٢ـ بەشداری‌ کۆبوونەوەی‌ لیژنەکان:

بەهۆی‌ ئەوەی‌ تەنها ئەندامی‌ لیژنەی‌ (دارایی و ئابوری)م، بەشداریم لە کۆبوونەوەکانی‌ ئەو لیژنەیە کردووە، کە پێکهاتبوون لە سێ کۆبوونەوە لەماوەى ئەو چوار مانگە، بەمجۆرە:
ـ ڕۆژى دوو شەممە، (٢١ى ١١ى ٢٠٢٠).
ـ سێشەممە، (٦ى ١٢ى ٢٠٢٠).
ـ سێشەممە، (٢٠ى ١٢ى ٢٠٢٠).
 

دووەم/ چاودێری‌ کارەکانی‌ حکومەت لە ڕێگەی‌ (پرسیار)ەوە:

بە پێی‌ ماددەی‌ (پەنجاو هەشت) لە پەیڕەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، ئاراستەکردنی‌ پرسیار بۆ دەسەڵاتی‌ جێبەجێکردن یەکێک لە ڕێگەکانی‌ چاودێری‌ کارەکانی‌ حکومەتە.
 
لە ماوەی‌ ئەو چوار مانگەدا (٧٣) پرسیاری‌ سەرەکیم ئاراستەی‌ ئەم وەزیرو وەزارەتانە کردووە کە (٤٤٤) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتبوو بەمەبەستی‌ بەدواداچوون و چاودێری‌ کارەکانی‌ حکومەت، کە بەمجۆرەی‌ خوارەوە دابەشبوون:
 
ـ (١٥) پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌) کە (٧٣)پرسیاری‌ لاوەکیان لەخۆگرتووە.
ـ (٩) پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ ناوخۆ) کە (٧٤) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٧)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌) کە (٣٥) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا) کە (١٠) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٤)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ پێشمەرگە) کە (٢٥) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ داد) کە (٤) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٥)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ شارەوانی‌ و گەشت و گوزار) کە (٣٩) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٥)پرسیار ئاراستەی‌ (سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران) کە (٧) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٤)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ سامانە سروشتییەکان) کە (١٩) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٤)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن) کە (٢٠) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (٢)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ گواستنەوەو گەیاندن) کە (١٠) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١١)پرسیار ئاراستەی‌ (سەرۆکی‌ دیوانی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران) کە (٦٢) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی‌ ئاو) کە (٤) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ ئەوقاف و کاروباری‌ ئاینی‌) کە (٨) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ پەروەردە) کە (٥) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ تەندروستی‌) کە (١٥) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ پلاندانان) کە (٧) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ کارەبا) کە (١٤) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
ـ (١)پرسیار ئاراستەی‌ (وەزیری‌ شەهیدان) کە (١٣) پرسیاری‌ لاوەکیان لە خۆگرتووە.
 
تێبینی‌: هێندێک لە پرسیارەکان وەڵام دراونەتەوە، بەڵام هێشتا زۆرێکیان وەڵام نەدراونەتەوە، و بەدواداچوونی‌ تریان پێویستە.

سێیەم/ چاودێری‌ کارەکانی‌ حکومەت لە ڕێگەی‌ (نووسراوو یاداشت)ەوە:

بەمەبەستی‌ (داواکردنی‌ زانیاریی‌، پێشنیار، جێبەجێکردنی‌ یاسا، خستنەڕووی‌ سەرپیچی‌، هاوکاری‌) لە چوار مانگی‌ کۆتایی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)دا، (٣٥) نووسراوو یاداشتم ئاراستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کردووە کە بوارەکانیان بریتیبوون لە:
 
ـ پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤ.
ـ پاراستنی‌ مافی‌ منداڵ.
ـ کێشەی‌ منداڵانی‌ ماڵەکانی‌ منداڵان.
ـ کێشەی‌ بەساڵاچووان لە ماڵەکانی‌ بەساڵاچووان.
ـ کێشەی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.
ـ گەیاندنی‌ سکاڵای‌ هاووڵاتیان.
ـ خستنەڕووی‌ سەرپێچی‌ یاسایی.
ـ پاراستنی‌ مافی‌ رۆژنامەنووسان.
ـ کێشەی‌ کەس و کاری‌ سەربەرزى شەهیدان.
ـ کێشەی‌ مووچەى خانەنشینان.
ـ کێشەی‌ خانەوادەی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم.
ـ داواکاری‌ هاووڵاتیان.
ـ کێشەی‌ فەرامۆشکردنی‌ زمانی‌ کوردی‌.
ـ پاراستنی‌ مافی‌ کرێکاران.
ـ کێشەی‌ تەندروستی‌.
ـ کێشەی‌ جێ بەجێنەکردنی‌ یاسای‌ بودجە.
ـ داواکردنی‌ پێکهێنانى لیژنەی‌ لێکۆڵینەوە لەسەر بکوژانى‌ خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکان.
 
تێبینی‌: هێندێک لە یاداشتەکان کاریان لەسەر کراوەو گەشتوونەتە ئەنجام، هێندێکیان پێویستیان بە کاتی‌ زیاتر هەیەو هێشتا نەگەشتوونەتە ئەنجام.
 

ـ کۆتایی‌ ـ

 
 
براتان
عومەر گوڵپی‌
١ى ١ى ٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,010     ژمارەی میوان 83