له میانه‌ی به‌شداریكردنی له هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (10)ی ڕۆژی 29ی 12ی 2020، عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی وا ده‌كات برسی بێت هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وان له بری ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی گهلو وڵاته‌كه‌یان به‌هێز بكه‌ن بیر له به‌هێزبوون‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، له بری بیركردنه‌وه له تێركردنی سكی برسی خه‌ڵك بیر له تێركردنی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی به‌شدارییه‌كه‌یدا، عومه‌ر گوڵپی، وتی: "كێشه‌كانی كوردستان نه دارایین نه ئابوری، بگره ته‌نهاو ته‌نها كێشه‌ی سیاسین، كێشه‌ی دوو هێزن كه خه‌ریكی قاچاخچێتی‌و بردنی سهروهتو سامانی وڵاتن بۆ خۆیان‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌گه‌رنا كوردستان له‌باره بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی‌و بازرگانی‌و پیشهسازیو گهشتو گوزارو سامانی سروشتی".
هه‌ر له‌و بهشدارییهیدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی: "ئه‌گه‌ر ئاده‌م سمس زیندوو بكه‌یته‌وه ناتوانێت یه‌ك وشه له‌سه‌ر ئابوری‌و هه‌رێمی كوردستان بڵێت، چونكه له بنه‌مادا كێشه‌كانمان ئابوری نین‌و كێشه‌ی سیاسین، دیقه‌ت بده‌ن له بواری نه‌بوونی یاسای بودجه‌و پلانی دارایی‌و ئابوری‌دا، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته دوای هه‌ردوو حكومه‌تی ئهفغانستانو عێراق، كه دوو گه‌نده‌ڵترین وڵاتی دونیان".
هه‌روه‌ها وتی: " ته‌نهاو ته‌نها پارتی‌و یه‌كێتی لێگه‌ڕێن، به دۆخی ئێسته‌ی یاسایی‌و دامه‌زراوه‌ییشه‌وه ئێمه هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه".
لەم لینکەوە تەواوى گفتوگۆکە ببینە:
https://www.facebook.com/Rudaw.net/videos/219207969786930/