لە دیجیتاڵ میدیای پەیام وەرگیراوە:
پێنج ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتوون له : (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، د. شایان عه‌سكه‌ری، عومه‌ر گوڵپی، ڕزگار موحه‌ممه‌د و هه‌لز ئه‌حمه‌د) له به‌شێك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه په‌خشی كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) ڕاگرتووه، ڕۆژی (13ی 12ی 2020) هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له هه‌ردوو كه‌ناڵی (په‌یام) و (سپێده) كه په‌خشه‌كانیان ڕاده‌گرێت، هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌ش ئۆپۆزسیۆنن و تاوانیان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه له به‌ره‌ی خه‌ڵكدان و هاواری خه‌ڵك ڕووماڵ ده‌كه‌ن و به دڵی ده‌سه‌ڵاتێك قسه ناكه‌ن كه ده‌یان كه‌ناڵیان به پاره‌ی ناشه‌رعی دامه‌زراندووه كه كاری به‌شێكی زۆریان به‌لاڕێدابردنی ڕایگشتی و چه‌واشه‌كاری و پیاهه‌ڵدانی ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه ته‌نانه‌ت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پێ نادرێت).
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: (ئێمه پێمانوایه ئه‌م هه‌ڵسو كه‌وت و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی، سیاسی و نادروست و نایاسایی و هه‌ڕه‌مه‌كین، بۆیه وه‌زاره‌تی ڕۆشنببریی پێویسته كۆتایی به‌م هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره نایاسایی و سیاسیانه‌ی بهێنێت و بیر له‌وه نه‌كاته‌وه ده‌توانێت كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بێده‌نگی، له‌سه‌رده‌مێكدا كه مۆبایلی ده‌ستی هه‌ر گه‌نجێك كه‌ناڵێكی ئازا‌و ئازاده، پێویسته وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی ئه‌ركه یاساییه‌كانی بێت و كۆتایی به‌مجۆره بڕیارانه بهێنێت و خۆیان له‌وه زیاتر لای هاووڵاتیانی تووڕه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناشیرین نه‌كه‌ن).
دەقی راگەیەنراوەکە:
وەزارەتی ڕۆشنبیریی ماوەی هەفتەیەکە پەخشی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)ڕاگرتووە، ڕۆژی(١٣ی ١٢ی ٢٠٢٠)هەڕەشیکردووە لە هەردوو کەناڵی (پەیام) و (سپێدە) کە پەخشەکانیان ڕادەگرێت، هەرسێ کەناڵەکەش ئۆپۆزسیۆنن و تاوانیان تەنها ئەوەیە کە لە بەرەی خەڵکدان و هاواری خەڵک ڕووماڵ دەکەن و بە دڵی دەسەڵاتێک قسە ناکەن کە دەیان کەناڵیان بە پارەی ناشەرعی دامەزراندووە کە کاری بەشێکی زۆریان بەلاڕێدابردنی ڕایگشتی و چەواشەکاری و پیاهەڵدانی ئەو حکومەتەیە کە تەنانەت مووچەی مووچەخۆرانی پێ نادرێت.
ئێمە پێمانوایە ئەم هەڵس و کەوت و بڕیارانەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی سیاسی و نادروست و نایاسایی و هەڕەمەکین، بۆیە وەزارەتی ڕۆشنببریی پێویستە کۆتایی بەم هەڵس و کەوت و بڕیارە نایاسایی و سیاسیانەی بهێنێت و بیر لەوە نەکاتەوە دەتوانێت کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی بێدەنگی، لەسەردەمێکدا کە مۆبایلی دەستی هەر گەنجێک کەناڵێکی ئازا‌و ئازادن، پێویستە وەزارەت سەرقاڵی ئەرکە یاساییەکانی بێت و کۆتایی بەمجۆرە بڕیارانە بهێنێت و خۆیان لەوە زیاتر لای هاووڵاتیانی تووڕەی خەڵکی کوردستان ناشیرین نەکەن.
ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان:
١- ئەبوبەکر هەڵەدنی.
٢- د.شایان عەسکەری.
٣- عومەر گوڵپی.
٤- ڕزگار موحەممەد.
٥- هەلز ئەحمەد.