لەبارەی‌ خۆپیشاندانەکانی‌ ئەمڕۆی‌ شاری‌ سلێمانیەوە
2020-12-17
336 جار خوێندراوەتەوە
 
- خۆپیشاندەرو خۆپیشاندانەکە، وەک ڕۆژی‌ پێشوو مەدەنیانەو ئاشتیانەبوو، خۆپیشاندەران ژن‌و پیاو، مامۆستاو مووچەخۆر، گەنجانی‌ بێکار، بوون، بەڵام بەهۆی‌ ویستی‌ هێزە ئەمنیەکان و سەرچاوەکانی‌ بڕیاریان بۆ ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندان، گرژی و ئاڵۆزی‌ دروست بوو.
 
- ژمارەیەکی‌ زۆر لە هێزی‌ جۆراو جۆری‌ سەربازی‌ هێنرابوونە ناو بازاڕو بەردەرکی‌ سەرا، لە کاتێکدا تەنها چالاکییە مەدەنییەکان بەرپرسی‌ پاراستنی‌ خۆپیشاندەران و مامەڵەن لەگەڵ خۆپیشاندانەکان.
 
- هێزە سەربازییەکان، لە دەرەوەی‌ یاساو کاری‌ سەرەکی‌ خۆیان، بە بەکارهێنانی‌ گازی‌ فرمێسک ڕێژو پرژاندنی‌ ئاوو لێدان، توندوتیژییان بەرانبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنا، هەربۆیە بێجگە لە بەرکەوتنی‌ خوشک و هاورێمان خاتوو شیرین ئەمین بە گازی‌ فرمێسک ڕێژ، ژمارەیەک هێزیش هێرشیان کردە سەر هاوڕێمان کاک سیروان بابان، کە سنوربەزاندنی‌ هێزەکان و بەکارهێنانی‌ توندوتیژی‌ بەرانبەر هاووڵاتیان و پەرلەمانتاران لە دەرەوەی‌ هەموو ڕەوشت و بەهایەکە و هیچ پاساوێکی‌ نیەو دەبێت لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژیکارانە بکرێت‌و سزای‌ توند بدرێن.
 
- ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرو چالاکەوان و مامۆستاو ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون، دەبێت بە زووترین کات ئازاد بکرێن.
 
- سلێمانی‌ شاری‌ ڕەخنەو ناڕەزاییە، تا بەر بە ناڕەزایی‌ خەڵک بگیرێت خەڵک زیاتر تووڕە دەبێت، باشتر وایە دەسەڵات تێبگات لەوەی‌ موچەبڕین و برسیكردنی خەڵكی بەو ئەندازەیە لە دەرەوەی هەموو یاساو ڕێساو میكانیزمێكی حكومڕانییە و وەڵامی‌ گەنجی‌ گیرفان خاڵی‌ کە بە شێوەیەکی‌ مەدەنیانەو ئاشتیانە داوای‌ مافی‌ خۆی‌ دەکات بە چەک و توندوتیژی‌ نادرێتەوە.
 
عومەر گوڵپی‌
٣ی‌ ١٢ی‌ ٢٠٢٠

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 301,506     ژمارەی میوان 209