ڕۆژی پێنجشه‌مم، 3ی 12ی 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، له بینای ئه‌نجومه‌نی سیاسی له شاری سلێمانی، پێشوازیكردن له شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی خۆیان به فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانیان كردبوو.
لەو دیدارەدا، شاندی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵ، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانتاریدا خۆیاندا، دڵسۆزانه‌و چالاكه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان‌و ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن‌و پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مانتارانیان له بابه‌تی پرساندنی حكومه‌ت‌و داواكاری مووچه‌خۆراندا له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ناوی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ كرد بۆ پێزانین‌و هاندانیان، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ وه‌ك ستراتیج له به‌ره‌ی خه‌ڵكدایه‌و به هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی یاسایی‌و مه‌ده‌نی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رگری له قوتی خه‌ڵك‌و مووچه‌ی مووچه‌خۆران، به‌تایبه‌ت زۆر به‌جیدی ئه‌ركی چاودێری حكومه‌ت جێ به‌جێده‌كات له دۆخێك‌دا كه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌سته‌وسانن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست به هاووڵاتیان و له‌و پێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆن‌و ئه‌ندان په‌رله‌مانه هاوهه‌ڵوێسته‌كان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه به‌رو هه‌موو هه‌وڵێك تاقیده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان شوێنی گفتوگۆی كێشه‌كانی هاووڵاتیان بێت.