ڕەخنەکانتان سەرچاوم ئەزیزان
2020-12-15
335 جار خوێندراوەتەوە
براگیان، خوشکی من، ئەی ئەو دۆستانەی ڕەخنەمان لێ دەگرن:
 
بەڵێ من زۆر لەم ئاگرە دەترسم، زۆر خەممە لە ڕژانی خوێنی گەنجەكانمان و خوێنی مناڵە هەژارەكان، بۆیە بۆ هەر گۆڕانکارییەک تەنهاو تەنها ڕێگەی ئاشتیانە و مەدەنیانە هەڵدەبژێرم، خەڵکیشی بۆ هاندەدەم.
 
چاوەکەم: دایکی من و دەیان دایکی تر تا ئێستاش فرمێسک لە چاویان دەبارێت بۆ قوربانیانی ڕاپەڕینەکەی تر! بەخوا برام نامەوێت لەوە زیاتر دایکانی خێر لەخۆ نەدیوی ئەم وڵاتە چاویان بە فرمێسک بێت بۆ ڕۆڵەکانیان.
 
چاوەکەم من زام زەدەم، زۆر باش دەزانم ئەوانەی دەبنە قوربانی دنیاش بۆ دایکیان، بۆ باوکیان، بۆ خوشکەکانیان، بکەیتە بەهەشت، تازە ئیتر ئاگری ناخیان خامۆش ناکات.
 
ئەزیزم:
تۆ مافی خۆتە باوەڕت بە ڕێگەی ئاشتی نەمابێت، گاڵتەت بە مانگرتن بێت و بە موزایەدەی بزانی، دەزانم دۆخەکە خراپە بە ئاستێک ئەوەی داوای ڕێگەی سەلامەت و ئاشتی بکات بۆ میللەت، بۆ گەنجەکان، بە نەخۆشی دەروونی بزانرێت! بەڵام ئەزیزم من هیچ وەسیلەو ڕێگایەکی تر شک نابەم، ڕێگەکەی ئێمە ئەگەر هیچ نەبێت و تەنانەت موزایەدەش بێت قەیناکا، چونکە ئاشتیانەیە، بەڵام بەخوا لەو وێنەو وشانە دەترسم کە ئاگریان لێ دەبارێت، دەترسم لە ڕۆحی گەنجەکانمان! لە كاتێكدا زۆرێک لەوانەی وشەی ئاگرین دەنوسن خۆیان لەگەڵ ئەو گەنجە گیرفان خاڵیانەدا نین و تەنها گڕ لە فەیسبوك بەردەدەن!
خوایە هەمووان بپارێزە.
 
براتان
عومەر گوڵپی
١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,812     ژمارەی میوان 582