کۆچى دوایى مامۆستا عوسمان موحه‌ممه‌د هه‌ورامی، خه‌مبارو دڵته‌نگی‌ كردین
2020-10-24
201 جار خوێندراوەتەوە

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌، نووسه‌رو شاعیرو لێكۆڵه‌ری‌ به‌ خزمه‌ت (مامۆستا عوسمان موحه‌ممه‌د هه‌ورامی)‌ خه‌مبارو دڵته‌نگی‌ كردین، له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌ له‌ گوناهی‌ مامۆستا خۆش بێت‌و شوێنی‌ به‌هه‌شت بێت.

مامۆستا عوسمان، نووسەرو لێکۆڵەرو شاعیرێکی‌ بە توانابوو، زیاتر لە پەنجا ساڵی‌ تەمەنی‌ خۆی‌ تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی‌‌‌ نووسین‌و ئەدەبی زمانی‌ کوردی‌‌و شارەزاییەکی‌ زۆری‌ هەبوو لە شێوەزاری‌ هەورامی‌ و کلتوری‌ گەلەکەمان‌، و لە بواری‌ منداڵانیشدا بە پیشەی‌ بەرزی‌ مامۆستایی‌‌و شیعرە ڕەنگینەکانی‌ نمونەی‌ بەرزی خزمەت‌و دڵسۆزی‌ بوو بۆ گەل‌و وڵاتەکەی‌.

لە خوای‌ گەورە دەپاڕێمەوە هەموو کارە باشەکانی‌ مامۆستا بکاتە تکاکاری‌ ڕۆژی‌ دوایی‌‌ بۆی‌‌، و ئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵ و دەروونی خانەوادەی‌ بەڕێزیان‌و سەرجەم خزمان‌و دۆستانیدا.

انا لله وانا الیه راجعون

عومەر گوڵپی‌
١٥ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 306,820     ژمارەی میوان 258