نامەی‌ دەست لە کارکێشانەوەمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کرد
2023-05-21
359 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ، ٨ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٣، نامەی‌ دەست لە کارکێشانەوەمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کرد.

پێشتر، لە ٦ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٢، بەهۆی‌ ناڕەزاییمان لە درێژکردنەوەی‌ نایاساییانەی‌ تەمەنی‌ پەرلەمان‌و دواخستنی‌ هەڵبژاردن، لە پەرلەمانی‌ کوردستان کشاینەوەو بایکۆتی‌ هەموو کارێکی‌ پەرلەمانیمان کرد.

تا ئەو کاتەی‌ پەرلەمان لە کاتی‌ یاسایی خۆیدابوو، هەموو ئەوەی‌ توانیمان لە پێشکەشکردنی‌ پڕۆژە یاسا، چاودێری‌ کاری‌ حکومەت‌و پرسیارو پرساندن‌و لێپرسینەوە لە حکومەت، کردمان، تەنها ئامانج‌و مەبەستیشمان ڕاستگۆیی‌ بوو لەگەڵ سوێندەکەمان و باشترکردنی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ کوردستان بوو بەبێ جیاوازی‌.

لە کاری‌ پەرلەمانیماندا، بەبێ ماندووبوون، بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان خەڵک‌و چین‌و تویژەکان‌و شارەکان، پیشەییانەو یاساییانەو بابەتیانە، کارمان کرد.

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی‌ متمانەیان پێکردین‌و دەنگیان پێداین، بە دڵنیاییەوە کارمان لە دژایەتی‌ ستەم‌و گەندەڵی‌ تەواو نەبووەو بەهەر ڕێگەیەک بۆمان بکرێت، بەردەوام دەبین.

عومەر گوڵپی‌

٨ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٣


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,831     ژمارەی میوان 81