بە پێی‌ هەڵسەنگاندنێک، پەرلەمانتارانی‌ کۆمەڵ لە کۆتا ساڵى پەرلەماندا پێشەنگ بوون
2023-05-20
279 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی‌ دوانزەهەمین ڕاپۆرتی‌ هەڵسەنگاندنی‌ ڕێکخراوی‌ ئینیستیتیوتی‌ پەی‌، پەرلەمانتارانی‌ فراکسیۆنی‌ کۆمەڵ لە پەرلەمانی‌ کوردستان پێشەنگ بوون لە قسەکردن‌و گفتوگۆی‌ یاساکان‌و گەیاندنی‌ داوای‌ هاووڵاتیاندا لە کۆتا ساڵی‌ تەمەنی‌ یاسایی‌ پەرلەماندا.

بە پێی‌ ئەو هەڵسەنگاندنە، پەرلەمانتارانی‌ کۆمەڵ بە ( ٢ سەعا و ٥ خولەک) زۆرترین‌و بە (٢٢ خولەک) کەمترین بەشداریان هەبووە لەناو هۆڵی‌ پەرلەماندا، ئەمە لە کاتێکدا نزیکەی‌ پەنجا پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی‌ دەسەڵات کەمتر لە (٢٢) خولەک قسەیان کردووەو دوو پەرلەمانتاریش لە فراکسیۆنەکانی‌ دەسەڵات هیچ قسەیەکیان نەکردووە لەماوەی‌ ئەو ساڵەی‌ تەمەنی‌ پەرلەماندا.

ئەنجامی‌ هەڵسەنگاندنی‌ ڕێکخراوەکە بەمجۆرەیە:

١ـ عومەر گوڵپی‌، (2 سەعات و 5 خولەک‌و 48 چرکە) قسەی‌ کردووە.

٢ـ عەبدولستار مەجید، (1 سەعات و 10 خولەک‌و 41 چرکە) قسەی‌ کردووە.

٣ـ بەدریە ئیسماعیل، ( 50 خولەک و 55 چرکە) قسەی‌ کردووە.

٤ـ موسلیم عەبدوڵڵا، (38 خولەک و 9 چرکە) قسەی‌ کردووە.

٥ـ هەورامان حەمەشەریف، (28 خولەک‌و 33 چرکە) قسەی‌ کردووە.

٦ـ ڕووپاک ئەحمەد، (28 خولەک‌و 13 چرکە) قسەی‌ کردووە.

٧ـ عوسمان عەلی‌، (22 خولەک‌و 46 چرکە) قسەی‌ کردووە.

جێی‌ ئاماژەیە ئەم ئەنجامانە لە کاتێکدان کە بەهۆی‌ درێژکردنەوەی‌ نایاساییانەی‌ تەمەنی‌ پەرلەمان‌و دواخستنی‌ وادەی‌ هەڵبژاردن، فراکسیۆنی‌ کۆمەڵ لە ٦ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٢ەوە لە پەرلەمان کشاوەتەوەو ماوەی‌ نێوان ٦ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٢ تا ٢٨ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢٣ هیچ ئامادەییەکیان لە پەرلەمان نەبووە.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,615     ژمارەی میوان 399