«به‌شێک له‌حزبه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی دانه‌مه‌زراون‌و مه‌یلیان به‌لای دروستکردنی ئه‌ماره‌ته بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌کانیان نه‌وه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی‌و دەوڵەتی دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوون بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی».
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «یه‌كێك له پایه‌كانی وڵات‌و ده‌وڵه‌تی به‌هێز بوونی په‌رله‌مانێكی كارا‌و به‌هێزه كه به‌باشی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی بكات، له خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانه‌وه تا ئێستا كه خولی پێنجه‌مه، زۆر هۆكار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان په‌رله‌مانێكی به‌هێزی نه‌بێت، یه‌كێك له هۆیه‌كان ویستی ده‌سه‌ڵاته كه وه‌ك مه‌یلی حزبه خۆشه‌پێن‌و دیكتاتۆره‌كان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌كدایه كه زیاتر ڕووكه‌ش بێت‌و كه‌مترین ئه‌دای خۆی بكات، ئه‌وه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌هێزی خۆیان له لاوازی دامه‌زراوه‌كانه‌وه ده‌بینن، چونكه هه‌ر له بنه‌مادا حزبانێكن له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی دانه‌مه‌زراون‌و مه‌یلیان به‌لای دروستكردنی ئه‌ماره‌تێكه بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌کانیان نه‌وه‌ك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوونی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که: " بێگومان هاووڵاتی ئه‌رکی گه‌وره‌ی هه‌یه لە پرۆسە سیاسییەکانداو چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت که لەهەر دەرفەتێکی هەڵبژاردن و هەر پڕۆسەیەکی سیاسی‌دا پشت بکاتە ئەو هێزانەی نایانه‌وێت په‌رله‌مان به‌هێز بێت، وڵات خاوه‌نی سیستمی سه‌رکه‌وتووی په‌رله‌مانی بێت".