پاش پێنج ساڵ لە کارکردن، مەڕاسیمێکى تایبەت بە ماڵئاوایى لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بەڕێوەچوو
2020-09-16
329 جار خوێندراوەتەوە
لە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە:

ڕۆژى یەکشەممە، ١٣ى ٩ى ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونى بەڕێزان م.کوێستان موحەممەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و کاک د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حزبى و بەرێوەبەرى فەرمانگەو ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و ڕێکخراوەکانى بوارى خاوەن پێداویستى تایبەت و ژمارەیەک لە کارمەندان، مەڕاسیمێکى تایبەت بە ماڵئاوایى بەڕێز م.عومەر گوڵپى، بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بەرێوەچوو.

لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز م.عومەر گوڵپى، وتەیەکى پێشکەشکردو لە وتەکەیدا ئەو گرنگترین هۆکارانەى بۆ ئامادەبووان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن ڕوونکردەوە کە بوونە هۆى سەرکەوتنى دامەزراوەى کۆمەڵایەتى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، هەروەها سوپاسى ژمارەیەکى زۆر لە کەس و لایەن و ڕێکخراوى کرد کە پێکەوە هاوکاربوون لەو ماوەیەدا.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و پارێزگارى سلێمانى و کاک ئەنوەر تاهیر لە برى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و کاک شێخ موحەممەد بەرزنجى لە برى ڕێکخراوەکانى خاوەن پێداویستى تایبەت وتەیان پێشکەشکردو لە وتەکانیاندا ستایشى کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانى بەڕێوەبەرى گشتیان کرد.

هەر لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز بەرێوەبەرى گشتى پێشووى بەرێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى سوپاس و پێزانى خۆى ئاراستەى بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانى سنورى کارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کرد لە ڕێگەى (بەرپرس و کارمەندانى دیوانى بەرێوەبەرایەتى گشتى، بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ، بەرێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى بتوێن / پشدەر، بەرێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى دەربەندیخان، بەڕێوبەەرایەتى چاودێرى کەمئەندامانى سلێمانى، بەرێوەبەرایەتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى سلێمانى).

جێ ئاماژەیە، بەڕێز م.عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، لە ڕۆژى ٢٤ى ٨ى ٢٠١٥ لە دەرئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى وەرگرت و تا ڕۆژى ٨ى ٩ى ٢٠٢٠ سوێندى یاسایى خواردو وەک ئەندامى پەرلەمانى کوردستان دەستبەرکاربوو لە جێ سۆران عومەر، ئەندام پەرلەکانى دەستلەکارکێشاوە، ئەوەش ەب پێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بۆ خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,865     ژمارەی میوان 117