" بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان، سوێند دەخۆم بەخوای گەورە، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، وەک بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە کارمکردووە و پارێزەرى بەرژەوەندی گشتی بووم، لە ئایندەش وەک نوێنەری خەڵک و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بەهەمانشێوە بەردەوام دەبم، خوایە تۆ شایەت بە".
٨ى ٩ى ٢٠٢٠
ڕۆژى ٨ى ٩ى ٢٠٢٠، وەک ئەندامى پەرلەمانى کوردستان دەستبەکاربووم، بە پێى ئەم بەرنامەیەى خوارەوە:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كردووه تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه‌خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (3)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه 2020/9/8 زیادكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ/ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
به‌پێی حوكمی بڕگه (چواره‌م)ی مادده‌ی (48) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕێزبه‌ندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری ژماره (3)ی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/9/8 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (عمر عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
تێبینى: بۆ بینینى وێنەو ڤیدیۆى ئەو ڕۆژە، (لێرە) کلیک بکە.