به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرێك له سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م بواره كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م پێناسه‌یه بۆ تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره:" هه‌موو كار‌و كردارێكه ئامانجی شاردنه‌وه یان گواستنه‌وه یان گۆڕینی سروشت یان خاوه‌ندارێتی یان جۆر‌و ناسنامه‌ی سه‌روه‌ت‌و پاره‌یه‌كی به‌ده‌ستهاتووه له چالاكیی یان كارێكی تاوانكاری یان نا یاسایی‌و نا شه‌رعییه‌وه، به ئامانجی شاردنه‌وه‌و ونكردنی سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی نایاسایی بۆ ئه‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا وه‌ك پاره‌یه‌كی خاوێن‌و به‌ده‌ستهاتوو له سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاست‌و شه‌رعییه‌وه ده‌ربكه‌وێت، له‌كاتێكدا وانییه".
مه‌به‌ست له پاره‌و سه‌روه‌ت‌و سامانێكی (نا مه‌شروع) یه‌كێك له‌مجۆرانه‌یه، ته‌نها وه‌ك نمونه:
• بازرگانی نایاسایی‌و ڕێگه پێنه‌دراو به مادده‌ی هۆشبه‌رو مادده‌ی تری كاریگه‌ر له‌سه‌ر هۆش‌و ژیریی.
• بازرگانی نایاسایی‌و ڕێگه پێنه‌دراو به چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی.
• تاوانه‌كانی به‌رتیل‌و ئیختیلاس‌و زیانگه‌یاندن به سامان‌و دارایی گشتی.
• تاوانه‌كانی زیانگه‌یاندن به ژینگه، وه‌ك: (پاشماوه‌كانی مادده ژه‌هراوییه‌كان‌و پاشماوه‌كانی مادده‌ی نه‌وه‌وی،...).
• گه‌نده‌ڵی كارگێڕی‌و دارایی‌و سیاسی.
• تیرۆر‌و تۆقاندن‌و كاری چه‌ته‌گه‌ری‌و فڕاندنی فڕۆكه‌و به بارمته‌گرتنی خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر داواكردنی پاره‌دا.
• تاوانه‌كانی فێڵ‌و سه‌رپێچی‌و خیانه‌تكردن له موڵك‌و ماڵی گشتی‌و فێڵی بازرگانی‌و پیشه‌سازی.
• گێچه‌ڵی سێكسی‌و ده‌ستدرێژی‌و تاڵان‌و بڕۆ.
• دزی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
• ساخته‌كاری‌و هه‌ڵهاتن‌و خۆدزینه‌وه له دانی باج.
• بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه (ئه‌وه‌ی ئێسته به بازرگانی سپی به به‌نده‌وه ناوده‌برێت)، هه‌روه‌ها له‌شفرۆشی‌و قۆستنه‌وه‌ی بێكاری‌و هه‌ژاری مناڵ‌و ئافره‌ت.
• بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه.
• قاچاخچێتی به په‌نابه‌رانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و ناشه‌رعی.
بۆ زانیاری‌و به‌رچاوڕوونی زیاتر له‌باره‌ی پێناسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه، ده‌توانین ئاماژه به ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی ناشه‌رعییه‌وه به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، كه ئاماژه به سێ جۆر چالاكی ده‌كات وه‌ك تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره:
1ـ گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پاره‌ی نامه‌شروع.
2ـ ده‌ستخستن یان پێبوون یان به‌كارهێنانی پاره‌و سامانی نا مه‌شروع.
3ـ شاردنه‌وه‌و له‌پێشچاو ونكردنی ڕاستی پاره‌و سامانی نا شه‌رعی یان شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌و شوێنی په‌یداكردنی پاره ناشه‌رعییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و تاوانكاره‌ی هه‌یه‌تی‌و په‌یدایكردووه.
ئه‌مجۆره سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پاره‌یه‌ش له ئێسته‌دا ڕۆژ به ڕۆژ بڕه‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت‌و به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخروی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی (1996) ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه سپیده‌كرێته‌وه بریتییه له (2% تا 5%)ی سه‌رجه‌می داهاتی نیشتیمانی جیهانی، واته بڕه‌كه‌ی له نێوان (590 ملیار تا 1.5 ترلیۆن دۆلاردایه) ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌سه بۆ بودجه‌ی نزیكه‌ی (30 تا 40) وڵاتی بچوك.
***
تێبینى: ئەم وتارە لە لاپەڕە ١٠٥ تا ١٠٩ى کتێبى گەندەڵى وەرگیراوە، بۆ خوێندنەوەى تەواوى کتێبەکەو زیاتر لەمبارەیەوە سەردانى چاپکراو بکە لەم سایتە.