ڕۆژى پێنجشەممە، ١٢ى ١ى ٢٠٢٣، بەشدارى لە خۆپیشاندانى خەڵکى پێنجوێنمان کرد کە بۆ دووەم ڕۆژە لەسەر یەک داواى گەڕاندنەوەى کارەباى ٢٤ سەعاتى دەکەن بۆ شارەکەیان، ئەوەش بەهۆى ساردى قەزاکەیان و پێویستی زۆریان بۆ گەرمکردنەوە.
لەو خۆپیشاندانە بە وتەیەک بە شداریمان کردو تیایدا پشتیوانى خۆمان بۆ داواکانیان دووپاتکردەوە، هەروها هانماندان بۆ پاراستنى هێمنى خۆپیشاندانەکەو بەردەوامیدان تا دەگەنە ئامانجەکەیان بەشێوەیەکى هێنمانە.
دەقى لێدوانێک لەو بارەیەوە:
http://omargulpi.net/detail.aspx?kodtech=2017

