پۆلیسی‌ هەولێر بۆچی‌ پێشتر تاوانکارتان دەستگیر نەکرد کە فەرمانی‌ گرتنی‌ هەبوو؟
2023-01-08
44 جار خوێندراوەتەوە
دەستگیرنەکردنی باوکی ئەو کچەی شاری هەولێر کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربووە، حەوت فەرمانی گرتنی هەبووە، گیراوەو ئازادبووە، چەکی بێ مۆڵەتی پێ بووە، تەقەی لەخەزوری کردوە، لەخێزانی داوە، لەمنداڵەکانی داوە، بووە هۆی ئەوەی ئەم قەسابخانەیە بەرپا بكات.
 
کەفەرمانی گرتنی بە تۆمەتی كوشتن هەبووە و دەستگیر ناكرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم کچەی بەپانکەدا هەڵبواسێ تا گیان لەدەس دەدات.
 
ئەم تاوانە هۆکارەکەی کەمتەرخەمی پۆلیسە کە تۆمەتبارەکە دەستگیر ناکات.
 
جێبەجێنەکردنی فەرمانی دادگا بۆ گرتنی تۆمەتبارێک دەیکات بەتاوانبارێکی مەترسیدار.
 
یەكێك لە هۆكارەكانی زۆربونی تاوان ئەوەیە دادگا و پۆلیس ڕۆڵی خۆی ناگێڕێ، بۆیە کەسانێک پەنا بۆ تۆڵەکردنەوە دەبەن.
 
پێویستە سزای توندی ئەوانە بدرێت کەلە دۆسیەی ئەم كچە بێ تاوانەدا کەمتەرخەم بوون.
 
 
عومەر گوڵپی
عەلی حەمەساڵح
سۆران عومەر
٧ی ١ی ٢٠٢٣

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 137,548     ژمارەی میوان 12