لە وڵاتێك یاسا لە دوای بڕیارى بەرپرسان بێت، هەموو شتێكی خراپ چاوەڕوان كراوە
2022-12-19
339 جار خوێندراوەتەوە
گەندەڵی‌‌و خراپەی‌ یەکێتی‌‌و پارتی‌‌و خراپ بەکارهێنانی‌ دەسەڵاتەکانیان، مەترسییەکەی لەو تەقینەوانەی‌ غاز زیاترن.
 
لە کوردستان زیاتر لە (٢٠٠) گۆڕەپان‌و وێستگەو کۆگای‌ سوتەمەنی‌ هەن کە مۆڵەتی‌ فەرمیان نیەو ڕەچاوی‌ هیچ پێوەرو ستانداردێکی‌ سەلامەتیان تیا نەکراوە،مەترسییەکەیان هاوشێوەی‌ تەقینەوەی‌ غازە، بەڵام لەگەڵ یەك جیاوازی بچوك ئەویش ئەوەیە كە بە هێواشی‌ مرۆڤ دەکوژن.
 
تێکەڵکردنی‌ مەوادی‌ جۆراو جۆرو دروستکردنی‌ بەنزین‌و گاز بە كوالێتی خراپ لە کۆگاو پاڵاوگەی نایاسایی لە دەرەوەی‌ چاودێری‌‌و سیستم و ستانداردی سەلامەتی، هەر تەقینەوەیەو زیانی‌ هەیە، بەڵام مرۆڤ بە هێواشی‌ ئەکوژن‌و درەنگ دەرئەکەوێت چ کارەساتێکی‌ بەسەر خەڵکدا هاتووە.
 
زیاتر لە (٢٠٠) بەنزینخانەی‌ نایاسایی‌‌و بێ مۆڵەت هەن، مەگەر ئەوانە چۆن کراون؟ کێ لێیان بەرپرسە بێجگە لەم شێوازی‌ بەڕێوەبردنە شکستخواردووەی‌ پارتی‌‌و یەکێتی‌؟
 
هەموو زستانێک لافاوەکانی‌ هەولێر چین؟ ڕووداوی‌ سروشتین یان بەرهەمی‌ حکومڕانی‌ خراپ‌و گەندەڵین؟
 
بەرپرسانێک ڕێگە بە خۆیان بدەن قاچاخچێتی‌‌ دووگ‌و هێلکەو مریشک بکەن، چۆن لە تەنکی‌‌و بۆری‌ غازو کوالێتی شتەکانی‌ تریان دڵنیا ببین؟
 
عومەر گوڵپی‌
٢٢ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 301,124     ژمارەی میوان 314