پرسە نامە بۆ بنەماڵە کارەساتبارەکەى ڕووداوى تەقینەوەکەى سلێمانى بە هۆى غازەوە
2022-12-19
136 جار خوێندراوەتەوە
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ‎﴿١٥٥﴾‏ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ‎﴿١٥٦﴾‏ البقرة
 
بەڕێزكاك شێخ مەزهەر سیرێی و بنەماڵە كارەساتبارەكەی
 
لە دەستدانی ١٥ ئەندامی خێزانەكەتان و برینداربوونی خۆتان و (١١) ئەندامی تری خێزانەكەت خەم و كارەساتێكی گەورەیە، بەڵام ئومێدمان وایە خوای گەورە یارمەتیتان بدات لەسەر ئارامگرتن لەسەر ئەم موسیبەتە گەورەیە كە هەموو خەڵكی كوردستان هاوخەم و بەشدارتانە.
 
‎خوای گەورە موژدە دەدات بەو كەسانەی لە بەرانبەر مووسیبەتی گیان لەدەستدانی كەسە خۆشەویستەكانیان ئارامگر دەبن، ان شاءالله ئێوەی بەڕێزو ئەو ئەندامانەی خێزانەكەتان كە خوا پاراستنی لە رووداوەكەو تەواوی بنەماڵەكەتان لە ئارامگران دەبن.
 
‎ئێمە كە دڵمان لاتان بوو، سات لە دوای سات چاوەڕوانی هەواڵی زیندوومانەوەی كەسە ئازیزەكانتان بووین، دواجار دەستمان بە دوعایە بۆ داوای بەهەشت بۆ كۆچكردووان و شیفا بۆ برینداران و ئارامی و سەبوری بۆ ئەندامانی تری خانەوادەكە.
 
عومەر گوڵپى
١٨ى ١١ى ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,679     ژمارەی میوان 491