گوێگرتن لە داواى ژمارەیەک دەرچووى زانکۆ کە لە کاتى کۆرۆنا کاریان کردووەو گرێبستەکەیان هەڵوەشاوەتەوە
2022-12-19
124 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژى سێشەممە، ١١ى ١٠ى ٢٠٢٢، لەشاری هەولێرو لەبەردەم بینای پەرلەمان، پێشوازی و گوێگرتن لە ژمارەیەك لە دەرچووانی بەشە تەندروستییەكان كە لە ساڵانی ڕابردوو لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا كاریان كردووەو ئێستە حكومەت گرێبەستەكانیان بۆ نوێ ناكاتەوە.
 
ئەم گەنجانە دوو ساڵ پێش ئێستە بە فەرمانێ لەسەر كار دانراون، ژمارەیان تەنها (٥٠٠)كەسە لە سلێمانی و گەرمیان و هەولێرو دهۆك، بڕی ئەو پارەیەی وەك پاداشت پێیان دەدرا تەنها (٢٥٠،٠٠٠) دیناری مانگانە بووە، كەچی ئەوە پێنج مانگە بۆیان خەرج ناكرێت، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە بەرپرسیاری بەرانبەر ژیانی گەنجان هەڵگرتایە دەبوو ئەو بڕە پارەیە وەك دەستەبەری بێكاری بۆی خەرج بكردنایە.
 
ئێمە هاوڕاین حكومەت كارمەندی لە زۆر بوار زیادەو ساڵانی ڕابردوو سیاسەتێكی هەڵەی پەیڕەو كرد لە بواری كەرتی گشتی، بەڵام خۆ لە ئێستەدا دەیان قوتابخانەو نەخۆشخانە ئەگەر خۆبەخشان لە تەندروستی و وانەبێژان لە قوتابخانەكان نەبن ئەوە دادەخرێن، ئایا دەكرێت حكومەت سیاسەتێكی ڕوونی عادیلانەی نەبێت بۆ دامەزراندن لەو شوێنانەی كە كەلێن و پێویستی هەیە؟
 
عومەر گوڵپى
١١ى ١٠ى ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,272     ژمارەی میوان 119