کەسێک لە وڵاتى خۆى جێى نەبێتەوە، نابێت لە هەولێر فەرشی‌ سوری بۆ ڕابخرێت‌!
2022-12-19
121 جار خوێندراوەتەوە
کەسێک لەبەر خراپە، لە وڵاتەکەی‌ خۆی‌ جێی‌ نەبێتەوە، بۆ لە هەولێر فەرشی‌ سوری‌ بۆ ڕابخرێت‌و بەناو "کۆنسێرت"ی بۆ ساز بکرێت؟
 
بە پێی‌ زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژی‌ ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٢، کەسێک بەناوی‌ (موحەممەد ڕەمەزان)، بە ڕەگەز میسری‌، کە خۆی‌ وەک هونەرمەند ناساندووە، لە شاری‌ هەولێر کۆنسێرتێک ساز بکات.
 
پێویستە وەزارەتی‌ ڕۆشنبیریی‌ لە چوارچێوەی‌ بنەما دەستورییەکان‌و یاسا بەرکارەکان‌و پاراستنی‌ ئادابی‌ گشتیدا رێگە نەدات کەسێک کە لەوڵاتەکەی‌ خۆی‌ تۆمەتبارە بە هاندانی‌ گەنجان‌و منداڵان بۆ خراپە لە هەولێر کۆنسێرت ساز بکات!
 
ئەو هاووڵاتیە میسرییە لە وڵاتەکەی‌ خۆی‌ سکاڵای‌ لەسەرەو تۆمەتبارە بە شێواندنی‌ ئادابی‌ گشتی‌ و هاندان بۆ خراپەو فەوزاو دوور کەوتنەوە لە هەڵس و کەوت و ڕەوشتی‌ باش لای‌ منداڵان و گەنجان ئەوەش بەهۆی‌ بەکارهێنانی‌ جگەرەو ماددەی‌ هۆشبەرو چەک و توندوتیژی‌ لە کارو کلیپەکانیدا بەناوی‌ هونەرەوە و بەو هۆیەشەوە رێگری‌ لە چەند چالاکیەکی‌ کراوە لە میسرو وڵاتانی‌ تر، بۆیە بانگهێشتی‌ بۆ شاری‌ هەولێرو ئەنجامدانی‌ کۆنسێرت بۆی‌ بە پێچەوانەی‌ یاسا بەرکارەکان و ئادابی‌ گشتی‌ دەزانین، هەروەک پێچەوانەی‌ بەها کۆمەڵایەتی‌ و خێزانیەکانە.
 
لەو ڕوانگەیەوە لە هەوڵداین ئەو چالاکیە ڕاگرین ...
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١١ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,873     ژمارەی میوان 125