بەدواداچوون و داواکارى بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان بۆ زستانەى ئەمساڵ
2022-09-07
370 جار خوێندراوەتەوە
زستان و سەرما لە ڕێگەیە، گرانى نەوتی‌ سپى ماڵان کێشەیەکی‌ جیدی‌‌ گەورەیە بۆ هەزاران خێزان، پێویستە حکومەت و دەسەڵات داوای‌ خەڵک بۆ دابەشکردنی‌ نەوت بەهەند وەربگرن.
 
ـ گرانبوونی‌ نەوتی‌ سپی‌ ماڵان‌و کەمبوونەوەی‌ غازو مەترسی‌ دار بڕین و شێواندنى ژینگە، یەک هاوکێشەیەو هەمووی‌ پەیوەندی‌ بە یەکەوە هەیە، پێویستە حکومەت‌و دەسەڵات لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە زۆر بەزوویی‌ لەمبارەیەوە هەنگاوی‌ کردارییان هەبێت، تا هەر خێزانێک لانیکەم بەرمیلێک نەوتی‌ پێبگات لەم زستانە بە نرخی‌ پاڵپشتیکراوی‌ گونجاو، هەروەها ڕێژەی‌ دابەشکردنی‌ غاز بۆ ماڵان زیاد بکرێت، چونکە لە ئێستەوە ئەویش کەمبووەتەوەو گران بووە، ئەگەر ئەمە کرا، دارستانەکانیش سەلامەت دەبن‌و ژینگە پارێزراو دەبێت بەبێ سزاو پۆلیس.
 
- ئەمڕۆ بە واژۆی‌ (٣٧) ئەندام پەرلەمان، داوامان کرد کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بە ئامادەبوونی‌ وەزیری‌ سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی‌ بە زوویی‌ وەڵامی‌ داوای‌ خەڵک بدرێتەوە، چونکە حکومەت نەوتی‌ هەیەو پاڵاوگەی‌ پێویستیش لە کوردستان هەیە، کەواتە بۆچی‌ کێشەو ئەزمەی نەوت‌و غاز بەو قەبارەیە هەبێت لە کوردستان؟
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٦ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,644     ژمارەی میوان 269