"داواکانتان ڕەوان، پێویستە وەزارەتی تەندروستی بە زوویی هەڵەکان ڕاست بکاتەوەو دادگەرانە لەگەڵ داواکارانی هەلی کارو دامەزراندن مامەڵە بکات"
ڕۆژى یەکشەممە، ٤ى ٩ى ٢٠٢٢، لە هەڵەبجەی شەهید، بەشداری گردبوونەوەو ناڕەزایی دەرچووانی دانەمەزراوو ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ڕەخنەیان لە شێوازی دامەزراندنی (١٣٠) کارمەند هەیە بۆ نەخۆشخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی.
پاش گوێگرتن لە دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاو گەنجانی ناڕازی، هەروەها قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، بۆمان ڕوون بوویەوە کە کەم و کورتی زۆرو زەق هەیە لە پڕۆسەکە بەجۆرێک بووەتە عەیبەیەکی گەورەو نیشانەی پرسیار لەسەر ئەنجامەکان.
پشتیوانی داواکانی گەنجانین لە بەرپاکردنی دادگەریی لە پرۆسەکانی دامەزراندن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان.
پاش گرتنەبەری چەند ڕێکارێک، لە ڕۆژانی ئایندەشدا پشتیوانی داواو هەوڵ و فشارەکانیانین.
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٤ی ٩ی ٢٠٢٢