ـ لەسەرەتای ساڵی (٢٠٢٢)ەوەوە بەربەردەوامی، مووچەی ژمارەیەک فەرمانگە لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دوادەکەوێت و بەپێی ئەو خشتەیە نادرێت کە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، هەروەها خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان و پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانو کۆمپانیاکانی پاککەرەوە وەک پێویست و بەپێی ڕێنماییەکان خەرج ناکرێت.
ـ نەبوونی پارە لە بانکەکان کێشەیەکی زۆر گەورەی بۆ دانیشتوانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانیو هەڵەبجەو گەرمیانو ڕاپەڕین دروستکردووە، بەجۆرێک ئەگەر بەردەوام بێتو ئەم دۆخە ڕاست نەکرێتەوە، ماوەیەکی تر کاریگەرییەکانی گەورەتر دەبنو ژیانی خەڵک زیاتر ڕووبەڕووی تەنگو چەڵەمە دەبێتەوە.
ـ بە پێی یاسا بەرکارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک خەزێنەو یەک وەزارەتی دارایی هەیە، ئەم کێشانەش لە پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک ڕوو نادەن بەو جۆرەی لەم دوو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆیە هەیە، چونکە ئێستە دۆخی داهات زۆر باشەو پارەو لەو پێویستیە ڕۆتینیانەی حکومەت زیاترە.
ـ ڕۆژی ١٠ی ٨ی ٢٠٢٢، بە نووسراوی ژمارە (١٩٠)، لە داواکاری گشتی سلێمانی سکاڵای یاساییمان جوڵاند بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەرکەس و دامەزراوەیەک کە بووبێتە هۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی و دروستبوونی ئەم گرفتە بۆ هاووڵاتیان و مووچەخۆران و فەرمانگەکان و خزمەتگوزارییەکان.
تۆمارکردنی سکاڵا، دریژەی زنجیرەیەک هەوڵو فشارە کە شەش مانگە گرتوومانەتەبەر بە ئامانجی پاراستنی بەرژوەندی گشتیو ڕاستکردنەوەی دۆخەکەو گەڕانەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کاتێکدا دۆخی دارایی هەرێم زۆر باشە.
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٧ی ٨ی ٢٠٢٢