ڕۆژى سێشەممە، ٩ى ٨ى ٢٠٢٢، لە نووسینگەى سلێمانى پەرلەمانى کوردستان، پێشوازیمان لە شاندێکى کۆنگرەى نەتەوەیى کورد کرد.
لەو دیدارەدا کە هەریەکە لە بەڕێزان ککا عوسمان سێدەرى و کاک ئەبوبەکر هەڵەدنى ئامادەیبوون، گفتوگۆى کێشەکانى پەیوەست بە تۆببارانى ناوچە سنورییەکان و دەستدرێژییەکانى وڵاتانى هەرێمى کرا لەسەر خاکى هەرێمى کوردستان.
شاندەکە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک لە ئەندامانى لیژنەى سلێمانى کۆنگرەى نەتەوەیى (کەنەکە) بەسەرۆکایەتى خاتوو زینەب موراد بەرپرسى ڕێکخراوەکە لە سلێمانى.



