بەدواداچوون بۆ دابەشکردنى نەوت لە زستانى ٢٠٢٢
2022-08-02
198 جار خوێندراوەتەوە
لەم هاوینە، بەرمیلێک نەوتی‌ سپی‌ ماڵان بە (٢٤٠,٠٠٠) دینارە، ئەی‌ لە زستان دەبێتە چەند؟
 
بەدواداچوون بۆ دابەشکردنى نەوت:
 
دابەشکردنی‌ نەوت‌ بەسەر ماڵاندا بەنرخی‌ گونجاوو پاڵپشتیکراو بووەتە پێویستیەکی‌ حەتمی‌، چونکە زۆرینەى خەڵکى کوردستان نەوت بۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنن، لە ساڵی‌ ڕابردوو حکومەت ئەو بەڵێنەی‌ نەبردە سەر کە بڕیاریدابوو هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی‌ پێبدات‌ و ژمارەیەکی‌ زۆر خێزان لە شارو شارۆچکەکان لەو پاڵپشتیە بێبەش بوون.
 
بە نووسراوی‌ ژمارە (پ/ ٢٤٩) لە (٢٧ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٢)، داوامان کرد وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان بەرنامەی‌ خۆی‌ ڕوون بکاتەوە بۆ زستانی‌ ئەمساڵ‌و دابەشکردنی‌ نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا.
 
هەرێمی‌ کوردستان نەوتی‌ خاوی‌ هەیە، پاڵاوگەی‌ پێویستیش هەیە بۆ پاڵاوتنی‌، نرخی‌ نەوتیش هێندە بەرزە پێویست ناکات هەمووی‌ بفرۆشرێت، تەنانەت ئەگەر پێویستیش بکات، ئەوە پێویستی‌ ناوخۆ بۆ نەوت‌و بەنزین‌و گاز لە پێشترەو پێویستە حکومەت بەرنامەی‌ هەبێت بۆ پڕکردنەوەی‌ پێداویستی‌ ناوخۆ لە سوتەمەنی‌، بۆ ئەو کارەش پێویستە لە ئێستەوە حکومەت دەست بە دابەشکردنی‌ نەوت بکات، ئەگەرنا ناتوانێت لەکاتی‌ پێویستی‌ سەرما نەوت بگەیەنێتە هەموو ماڵێک.
 
ئەمە بێجگە لەوەی‌ سەرمای‌ زستان‌و بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوت، ئەگەری‌ بڕینی‌ دارو شێواندنی‌ ژینگە زیاتر دەکات کە باجەکەى لە ساڵانى داهاتوو قورستر دەبێت.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,587     ژمارەی میوان 439