"بەبێ یاساى بودجەو جێبەجێکردنى یاساکان، ڕاپۆرتى پچڕ پچڕ هیچ بەهایەکى یاساییان نیە"
2022-07-07
332 جار خوێندراوەتەوە
رووداو - هەولێر
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دارایی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2022ـی بڵاوکردەوە کە کۆی داهاتەکانی زیاتر پێنج ترلیۆن و 640 ملیار دۆلار بووە، کۆی خەرجییەکانیش زیاتر لە پێنج تریلیۆن و 777 ملیار دینار بووە، کورتهێنان لەو پێنج مانگەدا زیاترە لە 137 ملیار دینار. 
 
بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، 80٪ـی خەرجییەکان بۆ مووچە بووە و، 60٪ـی کۆی داهاتەکان، داهاتی نەوت و 30٪یش داهاتەکانی ناوخۆیە. پەرلەمانتارێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: "دەبێت حکومەت یاسای بودجەی هەبێت، نەک خشتەی خەرجی و داهات." یەکێکی دیکەش دەڵێت: "هەنگاوێکە بۆ شەفافیەت."
 
رۆژی چوارشەممە، 6-7-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دارایی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە هاتووە: "لەم راپۆرتەدا داهاتی ئاماژەپێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتییه‌ لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان، ئەم داهاتە پێش گەیشتنی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجییەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن."
 
هەروەها هاتووە: "بە هەمانشێوە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا راستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پڕۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرجكراوە، هەربۆیە ئەو خەرجیانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەدراوە."
 
رۆژی چوارشەممە، 6-7-2022، ئەرشەد حوسێن لولانی، ئەندامی لێژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەرچەندە ئەم راپۆرت و ژمارانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویان دەکاتەوە باشن و هەنگاوێکن لە شەفافییەت و دەرخستنی راستییەکان بۆ خەڵک، بەڵام ئەو خشتە و ژمارانە جێگەی یاسای بودجە ناگرێتەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی بنێرێت."
 
ئەرشەد حوسێن لۆلانی ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لە لیژنەی دارایی چەندینجار داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی هەنگاوێکی دیارنەبوونی رێڕەوی دارایی نەیناردووە، "چونکە بەشێکی داهاتەکان داهاتی نەوتە، بەشێکی نێوخۆیە، بەشێکی لە بەغداوە دێت، ئەوەی دوایی روون نییە کەی دێت و چۆن دێت، بۆیەش یاسای بودجەمان نەبووە."
 
هەروەها عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وڵات بە راپۆرت و ژمارەی بچڕ بچڕ بەڕێوەناچێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی هەبێت و پێشبینییەکانی بۆ خەرجی و داهاتەکانی ساڵانە بنێرێتە پەرلەمان و سەرەتای ساڵ لە پەرلەمان بووبێت، لە کۆتایی ساڵەکە ژمێرەی کۆتایی هەبێت، لەو دوو خاڵە زیاتر حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرشتێکی دیکە لە خشتە و ژمارە بڵاوبکاتەوە لە پرسی شەفافییەت ناگۆڕێت، بەڵکو دەبێت یاسای بودجەی هەبێت و بەپێی پرەنسیبە نێودەوڵەتی و یاسایی و زانستییەکان بێت، بۆیە ئێستا کە داهات و خەرجییەکان بڵاودەکاتەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نییە." 
 
داتاکانی نێو راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:
 
داهاتەکان:
 
‌- کۆی داهاتی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ پێنج تریلیۆن و 640 ملیار و 139 ملیۆن و 422 هەزار دینار، بووە، لەوانەش:
 
1- داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: سێ تریلیۆن و 391 ملیار و 958 ملیۆن 359 هەزار دینار داهاتی سامانە سرووشتییەکان بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: 709 ملیار و 425 ملیۆن و 256 هەزار دینار
- شوبات: 713 ملیار و 294 ملیۆن و 97 هەزار دینار
- ئادار: 525 ملیار و 379 ملیۆن و 657 هەزار دینار
- نیسان: 703 ملیار و 768 ملیۆن و 136 هەزار دینار
- ئایار: 740 ملیار و 111 ملیۆن و 211 هەزار دینار
 
2- پارەی بەغدا: 400 ملیار دینار، تەنیا لە مانگەکانی ئادار و نیسان نێردراوە.
 
3- داهاتی ناوخۆ: یەک تریلیۆن و 708 ملیار و 222 ملیۆن و 490 هەزار دینار
 
داهاتی ناوخۆ بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: 282 ملیار و 859 ملیۆن و 616 هەزار دینار
- شوبات: 363 ملیار و 700 ملیۆن و  946 هەزار دینار
- ئادار: 307 ملیار و 240 ملیۆن دینار
- نیسان: 434 ملیار و 122 ملیۆن و 275 هەزار دینار
- ئایار: 320 ملیار و 299 ملیۆن و 649 هەزار دینار
 
4- پارەی هاوپەیمانان: 139 ملیار و 958 ملیۆن دینار و 571 هەزار دینار
 
پارەی هاوپەیمانان بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: 28 ملیار و 78 ملیۆن و 256 هەزار دینار
-  شوبات: 27 ملیار و 835 ملیۆن و 125 هەزار دینار
- ئادار: 27 ملیار و 856 ملیۆن و 224 هەزار دینار
- نیسان: 28 ملیار و 100 ملیۆن و 714 هەزار دینار
- ئایار: 28 ملیار و 88 ملیۆن و 280 هەزار دینار
 
خەرجییەکان:
 
1- مووچە: چوار تریلیۆن و 625 ملیار و 380 ملیۆن و 657 هەزار دینار
 
خەرجی مووچە بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: 913 ملیار و 483 ملیۆن و 484 هەزار دینار
- شوبات: 923 ملیار و 131 ملیۆن و 817 هەزار دینار
- ئادار: 926 ملیار و 476 ملیۆن و 224 هەزار دینار
- نیسان: 931 ملیار و 868 ملیۆن و 851 هەزار دینار
- ئایار: 930 ملیار و 420 ملیۆن و 280 هەزار دینار
 
2- بەکارخستن: 658 ملیار و 432  ملیۆن و 323 هەزار دینار
 
خەرجیی بەکارخستن بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: 45 ملیار و 302 ملیۆن و 733 هەزار دینار
- شوبات: 220 ملیار و 653 ملیۆن و 230 هەزار دینار
- ئادار: 107 ملیار و 157 ملیۆن و 290 هەزار دینار
- نیسان: 166 ملیار و 503 ملیۆن و 169 هەزار دینار
- ئایار: 118 ملیار و 815 ملیۆن و 899 هەزار دینار
 
3- وەبەرهێنان: 72 ملیار و 742  ملیۆن و 414 هەزار دینار
 
خەرجیی وەبەرهێنان بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: حەوت ملیار و 310 ملیۆن و 821 هەزار دینار
- شوبات: 45  ملیار و 687 ملیۆن و 569 هەزار دینار
- ئادار: 10  ملیار و 20 ملیۆن و 982 هەزار دینار
- نیسان: شەش  ملیار و 348 ملیۆن و 338 هەزار دینار
- ئایار: سێ ملیار و 374 ملیۆن و 701 هەزار دینار
 
4- کارەبا: 72 ملیار و 742  ملیۆن و 414 هەزار دینار
 
خەرجیی کارەبا بەپێی مانگەکان:
 
- کانوونی یەکەم: 100 ملیار دینار
- شوبات: 21 ملیار و 122  ملیۆن و 779 هەزار دینار
- ئادار: 100 ملیار دینار
- نیسان: 100 ملیار دینار
- ئایار: 100 ملیار دینار
 
کۆی گشتیی داهاتەکان بەپێی مانگەکان:
 
-کانوونی یەکەم: یەک تریلیۆن و 20 ملیار و 343 ملیۆن و 101 هەزار دینار
- شوبات: یەک تریلیۆن و 104 ملیار و 830 ملیۆن و 168 هەزار دینار
- ئادار: یەک تریلیۆن و 60 ملیار و 475 ملیۆن و 883 هەزار دینار
- نیسان: یەک تریلیۆن و 365 ملیار و 991 ملیۆن و 127 هەزار دینار
- ئایار: یەک تریلیۆن و 88 ملیار و 499 ملیۆن و 140 هەزار دینار
 
کۆی گشتیی خەرجییەکان بەپێی مانگەکان:
 
-کانوونی یەکەم: یەک تریلیۆن و 66  ملیار و 97 ملیۆن و 39 هەزار دینار
- شوبات: یەک تریلیۆن و 210 ملیار و 595 ملیۆن و  397168 هەزار دینار
- ئادار: یەک تریلیۆن و 143 ملیار و 654 ملیۆن و 497 هەزار دینار
- نیسان: یەک تریلیۆن و 204 ملیار و 720 ملیۆن و 359 هەزار دینار
- ئایار: یەک تریلیۆن و 152 ملیار و 610 ملیۆن و 880 هەزار دینار
 
کورتهێنان: 137 ملیار دینار

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,263     ژمارەی میوان 110