١ـ دەبوو پڕۆژەکە لە ساڵی (٢٠١٦) کارەکانی بە کۆتا بگات، بەڵام پاش تێپەڕبوونى پێنج ساڵ بەسەر ماوەی یاساییدا، هێشتا تەنها لە (٧٥%)ی پڕۆژەکەی تەواو کردووە.
٢ـ کۆمپانیا سەرپێچی کردووە لە تایبەتمەندیو ڕەوشو خەسڵەتی (ئاوو ئاوەڕۆو شەقامو شۆستەو کارەبا) لە پڕۆژەکەداو بەپێی ئەو کوالێتیانە نیە کە لە دەرخستەکەیدا هاتووە، هەروەها بە تەواویش تەواو نەکراونو کاریان تێدا ماوە.
٣ـ دەبوو کۆمپانیا پابەند بێت بە دروستکردنی سەوزاییو پارک بە بڕی (پێنج ملیار دینار)، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکی لە سەوزکردن ئەنجام نەداوە، ئەمە لە کاتێکدا تێچووی سەوزایی خراوەتە سەر خانوو و یەکەکانى پڕۆژەکەو لە بەشداربووان پارەکە وەردەگیرێت.
٤ـ لە بری دروستکردنی دوو قوتابخانە، تا ئێستا کۆمپانیا کار لە دروستکردنی یەک قوتابخانە دەکاتو هێشتا تەواویش نەبووە.
٥ـ بینای (دایەنگە، باخچەی ساوایان، بنکەی تەندروستی) تا ئێستا تەواو نەبوون.
٦ـ بینای بازرگانی پڕۆژەکە هیچ کارێکی تێدا نەکراوە.
٧ـ بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە بری دروستکردنی شەقامو پارکینگی پڕۆژەکە بە (قیر) و شۆستە بە (بیهارتۆن)،کۆمپانیا بە (چیمەنتۆ) شەقامو شۆستەکاتی دروست کردووە.
٨ـ سیستمی ئاگرکوژێنەوە (fire fighting) لە پرۆژەکەدا جێبەجێ نەکراوە.
٩ـ لە هەندێک لە خانوو و شوقەکان بەردی حەلانی چواردەوری پەنجەرەکان لابراوە.
١٠ـ کۆمپانیا ئەمانەی لە پڕۆژەکەدا لابردووە : (بۆردی کۆنترۆڵی ئاگادارکردنەوەی ئاگر، بریک گلاس، Smoke Detector، Heat Detector).
١١ـ لابردنی پانکەی سەقفی ناو ژوورەکانی شوقەکانو خانووەکان.
١٢ـ لابردنو کەمکردنەوەی ژمارەی گڵۆپی شوقەکانو خانووەکان.
١٣ـ گۆڕینی محاجەرەی ستیلی تورکی قادرمەی باڵەخانەکان بە ئاسنی زۆر خراپ.
١٤ـ بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم بڕگەکانی (کارەبایی، تەندروستیو پاکو خاوێنی، دەرگاو پەنجەرە، کڵاوڕۆژنەی باڵەخانەکان) هاوشێوەی دەرخستەی پەسەندکراو نیەو کوالێتیەکانیان زۆر نزمە.