لەبارەى ڕووداوەکەى ناو دادگای سلێمانى
2022-06-13
352 جار خوێندراوەتەوە
ئەوەی‌ ئەمڕۆ لە دادگای‌ سلێمانی‌ ڕوویدا، لە شەق تێهەڵدانی‌ ژن‌و خوشکی‌ قوربانیەک، لەلایەن ژمارەیەک ئەفسەرو کارمەندی‌ پۆلیسەوە، دەرخەری‌ فەزاحەتێکی‌ گەورەیە.
 
ئەم ڕەفتارانە لەدەرەوەی یاسان و بەعسیانەن، هەرکەس بیکات، هی‌ هەر هێزێک بن، لەگەڵ بچوکترین بنەمای‌ یاسایی و ڕەوشتی‌‌و ڕەفتاری‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و پیاوی‌ یاسا یەک ناگرنەوە.
 
گریمان ئەم پۆلیس‌و ئەفسەرانە هیچ یاسایەک نازانن‌و فێر نەکراون، بەڵام ئایا تەنانەت ئاشنای‌ هێندێک ڕەوشتی‌ کوردانەش نین تا شەق لە ژن‌و خوشکی‌ قوربانیەک هەڵنەدەن؟
 
لەم بارەیەوە سبەى ڕێکارى یاسایى و فەرمى ئەگرینەبەر، پێویستە هاوڕیکانمان لە لیژنەکانى (مافی‌ ژنان، ناوخۆ، کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و مافى مرۆڤ) کاری‌ جیدی‌ بکەن لەم دۆسیەیە، تا ئەوانیش و ئێمەش دڵنیا ببینەوە لەوەی‌ بکەری‌ ئەم ڕووداوانە سزای‌ پڕ بە پێستی‌ ئەم فەزاحەتەیان دەدرێن.
 
عومەر گوڵپى
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان
١٣ى ٦ى ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,469     ژمارەی میوان 307