ڕۆژى دووشەممە، ٦ى ٦ى ٢٠٢٢، بەشداربووین لە کۆبوونەوەى ئاسایى لیژنەى دارایى و ئابورى لە بیناى پەرلەمانى کوردستان.
لە کۆوبوونەوەکەدا ڕاپۆرتى لیژنەی بەدواداچوونى کێشەکانى میکانیزمى مووچەى خانەنشینان خرایە ڕوو، لەو ڕاپۆرتەدا وێڕاى ئاماژەدان بە داتاو زانیارییەکان لەبارەى بانک و ژمارەى خانەنشینان، کێشەو لەمپەرەکانى بەردەم مووچەى خانەنشینانمان ئاماژە پێکردبوو، هەروەها چارەسەرى خێراو ستراتیجیشم خستووەتە ڕوو، ئەوەش لە ڕوانگەى توانا دارایى و کارگێڕییەکانى ئێستەى هەرێمى کوردستان.
ڕاپۆرتەکە بەرهەمى کارى لیژنەیەکە کە پێکهاتبوو لە بەندەو هەریەکە لە بەڕێزان خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیى و کاک بەڵێن ئیسماعیل.
بڕیاروایە لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتەکە ئاراستەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و لەوێشەوە ئاراستەى حکومەت بکرێت بۆ ئەوەى وەڵامى داواى خەڵک بداتەوەو کیشەى مووچەى خانەنیشنین چارسەرە بکات.


