بەدواداچوون بۆ زەوییەکانی‌ (٨)ی‌ حەسارۆکی‌ هەولێر
2022-05-15
261 جار خوێندراوەتەوە
ساڵێک لەمەوپێش، سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، وەزارەتی‌ شارەوانی‌ و وەزارەتەکانی‌ تری‌ ڕاسپارد بەزوویی‌ کێشەی‌ زەوییەکانی‌ (٨)ی‌ حەسارۆک لە شاری‌ هەولێر چارەسەر بکەن‌ بە کارکردن بۆ ڕێگەپێدان بە هاووڵاتیان بە دروستکردنی‌ بینا، هەروەها گەیاندنی‌ خزمەتگوزاریی‌، بەڵام پاش ساڵێک لەو بەڵێنە تا ئێستا نە ڕێگە دراوە بە هاووڵاتیانی‌ خاوەن موڵک بە دروستکردنی‌ خانوو، نە خزمەتگوزارییش گەیەنراوە بە زەوییەکان!
 
بە نووسراوی‌ ژمارە(٢١٨)، لە (١٥ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢) داوامانکرد وەزارەتی‌ شارەوانی‌ ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو ئەرکانەی‌ لەسەر شانیانە و بەڵێنى حکومە، چیانکردووە بۆ ئەو خاوەن زەویانە؟ بۆچی‌ تا ئێستا هیچ یەکێک لە ئەرکەکانیان بە ئەنجام نەگەیشتووە؟ هۆکار چیەو ڕێگرییەکان کامانەن؟
 
نزیکەی‌ (٢٠,٠٠٠) هاووڵاتی‌ کە زیاتر لە پانزە ساڵە زەویان بەسەردا دابەشکراوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت هیچی‌ بۆ نەکردوون، لە کاتێکدا زەوییەکان دەکەونە ناو شاری‌ هەولێرو لە دەوروبەری‌ ئەو زەویانە ژمارەیەکی‌ زۆر شارى نیشتەجێبوون کە زۆرینەیان گرانبەهان دروست کراون!
 
بەردەوامی‌ ئەم دۆخە، ژیانی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر هاووڵاتی‌ هەراسان کردووە، بەتایبەت ئەو خێزانە هەژارانەی‌ کە خاوەنی‌ هیچ شتێکی‌ تر نین بێجگە لەو پارچە زەوییە بۆ ئەوەی‌ بیکەنە خانوو و لە کرێچیەتى ڕزگاریان ببێت.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٥ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,205     ژمارەی میوان 87