پێشکەشکردنى پێشنیازە یاساى (ماف و ئیمتیازی بریندارو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی)
2022-03-30
71 جار خوێندراوەتەوە
 
ئەمڕۆ پێشنیازە یاسای (ماف و ئیمتیازی بریندارو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی)مانەپێشکەشکرد، بەهیوام یارمەتیدەری دەستەبەرکردنی مافی برینداران و ساڕێژی برینەکانیان بێت.
 
پێشنیازە یاساکە لە هەشت ماددە پێکهاتووەو ئەوەی پێویستە بۆ بە یاساییکردنی مافی بریندارو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و خزمەتکردنیان لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە لە بڕگەو ماددەکانیدا جێی کراوەتەوەو ئەمڕۆ (٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢) بە واژۆی (٢٨) ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاجیاکان پێشکەشکرا.
 
بێجگە لەو خاڵە گرنگە، کە خزمەتکردن و ڕێزلێگرتنی بریندارو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و منداڵان و خانەوادەکانیانە، لە هەمانکاتدا یاساکە دەبێتە بەشێک لە پڕۆسەی بە دۆکیومێنتکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی گەلێکی بێ دیفاع لەلایەن ڕژێمێکی دڕندەوە کە لە چەندین شارو شارۆچکە وەک هەڵەبجەو قەرەداغ و سێوسێنان و بالیسان و گوندو شوێنەکانی تری کوردستان چەکی کۆمەڵکوژی قەدەغەکراوی بەکارهێنا.
 
بەهیواین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە زوویی و لەم وەرزەی یاساداناندا، پێشنیازەکە بخاتە بەرنامەی کارو ببێتە یاساو لەوە زیاتر بەرکەوتووان و بریندارانی چەکی کیمیایی لەو دۆخەی ئێستە نەمێننەوە کە بەشێکی بەهۆی کەلێنی یاساییەوەیە.
 
سوپاس بۆ بەڕێزان کاک لوقمان حەمەرەشید سەرۆک و م.کامیل عەبدولقادر وتەبێژی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاییبارانی هەڵەبجەو ستافەکانیان کە پاڵپشت و هاوکارو هاندەربوون بۆ بەجێهێنانی ئەم ئەرکە.
 
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 38,218     ژمارەی میوان 13