بەدواداچوون بۆ قەرزی‌ هاووڵاتیان‌و شایستەی‌ دارایی‌ موچەخۆران(سۆرانى، بادینى)
2022-03-17
287 جار خوێندراوەتەوە
سۆرانی:
 
چارەنووسی‌ قەرزی‌ هاووڵاتیان‌و شایستەی‌ دارایی‌ موچەخۆران بە کوێ گەیشت؟
 
لە ساڵی‌ (٢٠١٥)ەوە تا ئێستا، بەهۆی‌ خەرج نەکردنی‌ ژمارەیەک لە مووچەی‌ مانگەکان‌و پاشەکەوت‌و لێبڕینی‌ مووچە لە هێندێکی‌ تریان، حکومەت نزیکەی‌ دوو ساڵی‌ تەواوی‌ پارەی‌ مووچەخۆران قەرزارە کە بڕەکەی‌ نزیکەی‌ (21,600,000,000,000 - بیست و یەک ترلیۆن‌و شەش سەد ملیار ) دینارە، لەو بڕەیە نزیکەی (هەشت ترلیۆن دینار)ی لە کابینەی نۆیەم بووە، ئەم بێجگە لە ڕاگرتنی‌ لە بەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەران بۆ ماوەی‌ شەش ساڵ، دیار نیە حکومەت کەی‌ ئەو پابەندییەی‌ لەسەریەتی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ دەگێڕێتەوە؟
 
بە پێی‌ بڕگەکانی‌ (یەکەم و دووەم) لە ماددەی‌ (١٣)ی‌ یاسای‌ ژمارە (٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ی‌ چاکسازی‌ لە مووچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەکان، پێویستە وەزارەتی‌ دارایی‌ ئەژمێرێکی‌ بانکی‌ بۆ مووچەخۆرو سودمەندان لە دارایی‌ گشتی‌ بکاتەوە لە پێناو زامنکردنی‌ شایستە داراییەکان و شایستە داراییە خەرجنەکراوەکان، هەروەها رێنماییەک دەربکات بۆ چۆنیەتی‌ مامەڵە لەگەڵ ئەژمێرەکە، تا مووچەخۆران بتوانن سود لەو پارانە وەرگرن لانیکەم بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ ڕسومات‌و قەرزە جۆراوجۆرەکانی‌ تری‌ هاووڵاتیان وەک قەرزی‌ هاوسەرگیریی‌‌و نیشتەجێکردن، بەڵام پاش (٢٠) مانگ لە وادەی‌ جیبەجێکردنی‌ یاساکە، تا ئێستا دیار نییە حکومەت کەی‌ ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکات؟ تەنانەت ئەمەیان پارەشی‌ تێناچێت‌و کەمترین مافە بۆ مووچەخۆران‌و فەرمانبەرو مامۆستایان‌و خانەنشینان.
 
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەت بە هاندانی‌ داشکاندنی‌ لە (١٥%)، بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی‌ پارەو قەرزەکانی‌ خۆی‌ لە هاووڵاتیان، بەڵام هیچ میکانیزمێک بۆ دانەوەی‌ قەرزی‌ هاووڵاتیان ناگرێتە بەر!
 
بەمەبەستی‌ زانینی‌ هۆکاری‌ دواکەوتنی‌ ئەم میکانیزمەی‌ سودوەرگرتنی‌ هاووڵاتیان لەو قەرزو پارانەی‌ هاووڵاتیان لای‌ حکومەت هەیانەو کاتی‌ تەواوبوونی‌ ئەژمای‌ بانکی‌ بۆ سودوەرگرتن لە قەرزەکانیان، هەروەها وادەی‌ گەڕاندنەوەی‌ پارەی‌ پاشەکەوتکراوو لێبڕاوی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران‌و مووچەخۆران، هەورەها خستنەڕووی‌ پلان‌و بەرنامەیان بۆ جێبەجێکردنی‌ ئەم پابەندییە داراییە، بە ژمارە (١٩٤) لە (٢٠ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢٢) داوای‌ ڕوونکردنەوەو زانیاریمان لە حکومەت کرد، بەردەوامیش دەبین لەم داوا ڕەوایە.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
١٧ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٢
 
بادینی:
 
چارەنڤیسێ قەرێ هاووڵاتیان و شایستە دارایێن مووچەخۆران گەهشتە کیڤە؟
 
ژ ساڵا (٢٠١٥)ێ هەتا نوکە، ژ ئەگەرێ خەرج نەکرنا ژمارەیەک ژ مووچەیێ هەیڤانە و پاشکەفتکرن و لێبرینا مووچە ژ هندەکێن دیتر، حکومەت نێزیکی دوو ساڵێن تمامە پارەیێ مووچەخۆران قەردارە ب کوژمێ نێزیکی (21,600,000,000,000 - بیست و ئێک ترلیۆن ‌و شەش سەد ملیار ) دینار، ژ وی کوژمەی نێزیکی (هەشت ترلیۆن دیناران) یێن کابینەیا نەهێ بووینە، ئانکۆ ژبلی ڕاگرتنا پلە بلندکرنا فەرمانبەران بۆ ماوەیێ شەش ساڵان، دیار ژی نینە حکومەت دێ کەنگی وێ پابەندیا ل سەر ملێن وێ بۆ هاووڵاتیان زڤڕینیت.
 
ل دویڤ بڕگەیێن (ئێکەم و دووهەم) ژ ماددەیا (١٣) ژ یاسایا ژمارە (٢) یا ساڵا (٢٠٢٠)ێ یا چاکسازیێ د مووچە و دەرماڵە و ئیمتییازاتاندا، پێدڤیە وەزارەتا دارایی هەژمارەکا بانکی بۆ مووچەخۆر و کەسێن مفادار ژ داراییا گشتی ڤەکەت پێخەمەت زامنکرنا شایستەیێن دارایی و شایستەیێن دارایی یێن خەرجنەکری، هەروەسا ڕێنماییەکێ دەربکەت بۆ چەوانیا سەرەدەریکرنێ دگەل وێ هەژمارێ، داکۆ مووچەخۆر بشێن مفای ژ وی پارەی وەربگرین، هەر چ نەبیت بۆ زڤراندنا قەرێن ڕسوماتان و قەرێن جوراوجور، وەک قەرێن هەڤژینیێ و نیشتەجێکرنێ، بەلێ پشتی (٢٠) هەیڤان ژ ماوەیێ جێبەجێکرنا یاسایا ناڤری، هەتا نوکە دیار نینە حکومەت دێ کەنگی ئەڤی ئەرکی جێبەجێ کەت؟ هەلبەت ئەڤێ چەندێ چ کوژمێن پارەی تێناچیت و کێمترین مافە بۆ مووچەخۆر و فەرمانبەر و مامۆستا و خانەنشینان.
 
ئەڤە د دەمەکیدایە کۆ حکومەت ب هاندانا داشکاندنا (١٥٪)، بەردەوامە ژ وەرگرتنا پارە و قەرێن خۆ ژ هاووڵاتیان، بەلێ چ میکانزمەک بۆ زڤراندنا قەرێ هاووڵاتیان نەگرتیە بەر!
 
ب مەرەما زانینا ئەگەرێ گیروبوونا ئەڤی میکانزمێ بۆ مفاداربوونا هاووڵاتیان ژ وی قەر و پارەیێ هاووڵاتیان ل نک حکومەتێ هەی و دەمێ تمامبوونا هەژمارا بانکی بۆ مفاداربوونا هاووڵاتیان ژ قەرێن خۆ، هەروەسا دەمێ زڤراندنا پارەیێ پاشکەفتکری و لێبرینا مووچەیێ فەرمانبەران و مووچەخۆران، هەروەسا دیارکرنا پلان و بەرنامەیێ حکومەتێ بۆ جێبەجێکرنا ئەڤێ پابەندیا دارایی، ب ژمارە (١٩٤) ل (٢٠ێ ٢ێ ٢٠٢٢) مە داخوازا روونکرن و زانیاریان ژ حکومەتێ کر، دێ بەردەوام بین ژ ڤێ داخوازا هەق و ڕەوا.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامێ‌ لیژنەیا‌ دارایی‌ ل پەرلەمانی‌ کوردستانێ
١٧ێ ٣ی ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,872     ژمارەی میوان 62